KDC

ده‌یان كۆچبه‌ر كه‌ خه‌ریك بوو بخنكێن له‌ مردن رزگار كران

80 كۆچبه‌ر كه‌ خه‌ریك بوو له‌ ئاوه‌كانی باكوری فه‌ره‌نسا به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌خنكان، له‌ مردن رزگار كران.

شاره‌وانیی ناوچه‌ی مانش و ده‌ریای باكور له‌ كه‌ناره‌كانی باكوری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ژماره‌ی كۆچبه‌ره‌كان 80 كه‌س بوون كه‌ 60یان كه‌سی پێگه‌یشتوو و 20یان منداڵ بوون.

ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ گه‌رووی مانشه‌وه‌ بگه‌نه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا زیادی كردووه‌، ئه‌وه‌ش وای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا كردووه‌ پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی بۆ رێگرتن له‌ كۆچی نایاسایی زیاد بكه‌ن.

___

ناوەندی بێرمینگهام کورتە فیلمێکی نمایش کرد

Harmn

خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاستانە.هیواشی خواست بۆ پێشکەوتن لە قەیرانەکانی سوریادا

Harmn

کوردێکی چالاکوان سزای بەندکردنی بەسەردا دەسەپێت

KDC