KDC

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -ڤێنا کۆنفرانسی خۆی بەست

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤێنا ، بە ئامادەبوونی هەریەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سکرتێری کۆنفدراسیۆن، بەرپرسی مەکتەبی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات بە بەشداری زیاتر لە 100 کوردی پارچە جیاوازەکانی کوردستان، کۆنفرانسی ناوەندەکە لە ڤێنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو.

ڕۆژی 14.01.2024، بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئیسماعل کامل، سکرتێری کۆنفدراسیۆن کۆڤان ئامێدی، بەرپرسی مەکتەبی سەرپەرشتیکاری ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی قارەمان عوسمان، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤێنا ،کۆنفرانسی خۆی لەو شارە بەست و، چەندین کەسی نوێ بوونە ئەندامی ناوەندەکە.
جێی باسە، ژمارەی ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە زیاتر لە ١٠٠ کەس دەبوون، دواتر هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە دەستی پێکرد و، لە کۆی ١٠٦ ئەندام ٩ ئەندام وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردران، کە بریتی بوون لە کوردانی پارچەکانی کوردستان.

___

ئەمەریکا داوا لەتورکیا دەکا موشەک لە ڕووسیا نەکڕێت

KDC

شفا بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای کۆنفدراسیۆن دەکات

nusar1

یۆنان: زیاتر لە 100کۆچبەر ڕزگارکراون و 4کۆچبەریش بێسەرو شوێنن

nusar1