KDC

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکەن

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا لە پەیامێکیاندا داوا لە سەرجەم کوردانی تاراوگە دەکەن بەشداری لەو خۆپیشاندانانە بکەن، کە لە وڵاتانی ئەوروپا دژ بە هێرشەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر ڕۆژهەڵات و باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەیانکات، ئەنجام دەدرێن، هاوکات دەشڵێن، با ھەستی نەتەوەییمان ڕێچکەشکێن بێت بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلان و ھێرشە ناڕەواکانی دوژمنانی گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکە:
بۆ شەرمەزارکردنی کارە تیرۆریستی و قێزەونەکانی ئاخوندەکانی ڕژێمی ئیسلامیی ئێرانی، داوا لە تەواوی نووسەرانی تاراوگە دەکەین کە لە ھەر وڵات و شوێنێکی جیھان خۆپیشاندان دژ بەم دەستەڵاتە سەرەڕۆیەی ئاخوندە ئیسلامییەکانی ئێران ڕێک دەخرێ، بەشداری تێدا بکەن، لێرەوە دەستخۆشانە لەو خاوەن قەڵەمانەیش دەکەین کە تا ئێستا پەردەیان لە سەر درۆ و بیانووەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ھەڵماڵیوە، کە وەک پاساوێک بۆ ھێرشکردنە سەر پارچەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دێننەوە .. با ھەستی نەتەوەییمان ڕێچکەشکێن بێت بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلان و ھێرشە ناڕەواکانی دوژمنانی گەلەکەمان …
سەرکەش و بڵند و سەرفراز بن خودان قەڵەمی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیان…

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان. دیاسپۆرا
١٨ ⁄ ١ ⁄ ٢٠٢٤

___

دانیمارک هاوشێوەی بەریتانیا لەسەر پرسی پەنابەران ڕێککەوتن دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی سەیران خان دەکات

Harmn

شفا بارزانی لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە

Harmn