KDC

ناوەندی سویسرا بانگهێشتی ئێوارە پانێڵێک کران

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی بانگهێشتی ئێوارە پانێڵێک لەسەر کارە تیرۆر و تیرۆستییەکانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران دژی بەخەڵکی کوردستان کران.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٨ی٢ی٢٠٢٤، سەیران کاکەوڵا کەریم بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا و، عەممار دادو ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەند بەشدارییان لە ئێوارە پانێڵێکدا کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی لە شاری زیورخ ڕێکخرابو.

تەوەری پانێڵەکە بریتی بو لە تیرۆری دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتی پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کە ساڵی١٩٨٩ لە ڤێنای پایتەختی نەمسا و لە کاتی دانوستانی ئاشتی بە دەستی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی تیرۆر کرا، هەروەها بارودۆخی ئێستای کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و هێرشە موشەکییەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری هەولێری پایتەخت و، شەهیدکردنی ژینا دزەیی یانزە مانگ، کە کچی کەسایەتی و سەرمایەداری شاری هەولێر شەهید پێشڕەو دزەیی بو.

جێی باسە، هەر لەو ئێوارە پانێڵەدا، گفتوگۆی کراوە لە سەر کارە تیرۆر و تیرۆرستییەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و شەهید کردنی منداڵ و کچانی کوردستان و باردۆخی ئێستای کوردستان کرا.

___

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکەوە چەندین رووسی گیانیان لە دەستدا

KDC

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -ڤێنا کۆنفرانسی خۆی بەست

nusar1

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لینز هەڵبژێردرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW