KDC

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل کۆبووەوە

لە بەردەوامی دیدارەکانیدا لە شاری ناشڤیل، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری، چاویانکەوت بە بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل.

لە دیدارەکەدا سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی باسی لە پڕۆژەی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ یەکخستنی کوردستانیانی دیاسپۆرا لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و، ئامانجی کۆنفدرادسیۆن، کە دروستکردنی پردی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییە لە نێوان کوردستانیانی دیاسپۆرا و هاووڵاتییانی کوردستان بۆ ئامادەبووان باس کرد.

ئاڵوگۆڕی کولتوری و ڕۆشنبیری و ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی کولتوری هاوبەش و گۆڕینەوەی شارەزایی و چالاکی هونەری، بەشێکی گرنگی دیدارەکەی پێکهێنا.

لە کۆتاییدا بڕیاردرا بە هاوبەشی کار بۆ ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵێکی کوردستانی لە بەهاری ئەمساڵ بکرێت و، تێیدا کولتور و ڕەسەنایەتی کوردستانیان بە دانیشتوانی ناشڤیل بناسێندرێت.
شیاوی وتنە، سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری، لە لایەن سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل و بۆردی ناوبراو پێشوازییان لێکرا.

___

هەنگاریا بڕێکی زۆر پارەی پەرلەمانتارێکی ئۆکرانی دەدۆزێتەوە

Harmn

ئێران سزای سێدارە بەسەر پێکهاتە جیاوازەکان دەسەپێنێ، زیاتر لە نیوەیان کوردن

KDC

سێ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن منداڵانی پەنابەر دەستبەسەر نەکرێن

Harmn