KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک




 

ڕۆژی جیھانی زمانی دایک، 21ی2 ،  لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی 1952 خه‌ڵکی‌ به‌نگلادیش خۆپیشاندانیان  ئه‌نجامدا‌، داوای‌ مافی‌ قسه‌کردن ‌و خوێندنیان به ‌زمانی‌ دایکیان کرد، به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی‌ ئه‌وکات، به ‌توندی‌ روبه‌ڕویان بونەوە،‌ دوابه‌دوای‌ ئه‌مه ‌‌و له ‌ساڵی‌ ۱۹۹۹دا، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، رۆژی‌ ۲١ی ٢ ی ‌ به ‌رۆژی‌ جیهانی‌ زمانی‌ دایک ناساند‌ و، ساڵانه‌ به ‌هاوکاری‌ ڕێکخراوی‌ یونسکۆ ئه‌و یاده‌ده‌کرێته .


جەختکردنەوە لەسەر فێربونی زمانی دایک، وەک ئەرکێکی نیشتمانی لە پێناو مانەوە و بەردەوامی، تەواوی ڕێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ کاروباری منداڵان و ماف، جەخت لەسەر ئەم بڕگەیە دەکەنەوە، ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە مافی منداڵان، گرنگی بەوە دەدەن، کە زمانی دایک پارێزراو بێت و، کاری تەواوی لەسەر بکرێت، زمان ئەو ئامرازەیە بۆ لێکتێگەیشتن و ھێشتنەوەی کەلەپور و ڕەسەنایەتی و، ھێشتنەوەی نەتەوەکان بە زیندوویی، دواتر زانینی زمانی دایک ھۆکارێکە بۆ یارمەتیدانی منداڵان بۆ فێربونی زیاتر.


بەو ئاڕاستەیەی ئێمەی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە، کە خێزانە کوردستانییەکان لە دەرەوە دەژین و تێکەڵ بەو کۆمەڵگایانە بوون، بۆیە گرنگە کورد لەم ڕوانگەیەوە، گرنگی بە زمانی دایک بدات، بە تایبەت کوردانی تاراوگە مناڵەکانیان فێری زمانی دایک بکەن.


لەم ڕۆژەدا، لە خێزانە کوردەکانی تاراوگە دەخوازین مناڵەكانیان پێش ھەر زمانێکی دی فێری کوردی بکەن و، دواتر دەتوانرێ لە ڕێگای ئەو کۆرسانەی ناوەندەوە مناڵاکانیان سودمەند ببن و فێری نوسین و خوێندنەوەی کوردی ببن.
 


کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
2024.02.21

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە

Harmn

شێوەکاری کورد گرفتار کاکەیی… لەنێو ژیانی هونەرێکی ڕەسەندا

Harmn

بە ئامادەبوونی شفا بارزانی ناوەندی دیسلدۆرف چالاکییەکی گەورەیان بۆ ساڵیادی جینۆسایدی شنگال بەڕێوەبرد

Harmn