KDC

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی نەرویج لەگەڵ سەرۆک شارەوانی شیپت ۆت کۆبونەوە

شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج سەردانی شارەداری کۆموونی شیپت ۆت-یان کرد و لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکەیدا کۆبونەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩/٠٢/٢٠٢٢٤، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، سەردانی کۆموونی شیپت ۆتیی وڵاتی نەرویجیان کرد و، چاویان بە خاتوو سیسیلیە ئاگنالت شارەداری کۆموونی شیپت ۆت کەوت و لەگەڵیدا کۆبونەوە.

لەوکۆبونەوەدا، باسی ڕەوەندی کوردستانی و پرسی لۆبی و دۆستایەتی و پەوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەرویج کرا.

شیاوی باسە، شاندەکە بریتیبوون لە دکتۆر نورەدین خۆشناو کوردیناتۆری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، مەسعود ناسری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەوریج، عەبدولباقی حوسێنی نووسەری بەتوانا و کەسایەتی نیشتمانپەروەری ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها ئازاد ئەحمەد جێگری بەرپرسی ناوەند.

___

کۆنفدراسیۆن داوایەک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکات

nusar1

ئەڵمانیا لە لوتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ژمارەی داواکاری مافی پەنابەری

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر لە 8ملیۆن هاوڵاتی لە ناوخۆی ئۆکرانیا ئاوارەبوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW