KDC

بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی گرنگ بۆ دوو نوێنەری حکومەتی هەرێم سازدەکات

بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، شەوی شەممە وێبنارێک لە ڕێی بەرنامەی زوومەوە بۆ دوو نوێنەری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی لۆبی کردن سازدەکات.

وێبینارەکە بۆ بەڕێزان:

د. عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا
بابەت: چمکی لۆبی چی دەگەیەنێت؟ هۆکاری نەبوونی لۆبی بەهێز بۆ نەتەوەی کوردی بێ دەوڵەت چییە؟
بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی گەلێکی ژێردەستە چۆن ڕەوەندی کوردی دەتوانێت گوشار بخاتە سەر ناوەندی بڕیار لە وڵاتی نیشتەجێ بوونیان؟

د. دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا
بابەت: ئەو ڕەهەندانە چین، کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەنگاو بنێت بۆ دروست کردنی لۆبییەکی بەهێز؟
بۆ پراکتیزەکردنی لۆبییەکی هاوچەرخی دیاسپۆرایی توندوتۆڵ لە ئیستادا بە چ ئالییەتێک دەتوانین ڕەوەندی کوردی ڕێک بخەین بۆ پرسی بە دەوڵەت بوون؟

شەممە: ٢٣ -٣-٢٠٢٤
کاتژمێر: 18:30 بەکاتی لەندەن
بەکاتی ئەوروپا 19:30
بەکاتی هەولێر 21:30

___

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٢٤ )

KDC

ئەمریکا هەزار سزای سەر ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە

KDC

هۆڵەندا: ڕێکخراوی چەپک چالاکییەکی هونەری ئەنجام دا

Harmn