KDC

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومان کردنی قەڵادزێ کۆنفدراسیۆن پەیامێک بڵاودەکاتەوە


 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومان کردنی شارۆچکەی قەڵادزی لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە ئەو تاوانەی دەرهەق بەو شارۆچکەیە کراوە سەدان شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە، هاوکات سەری ڕێز و نەوازشیش بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە دادەنەوێنن و دوپاتی دەکەنەوە، کە ساڵانە یادی دەکەنەوە.
 
دەقی پەیامەکە:
لەیادی 50 ساڵەی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا
 
ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس وەک کاری ھەمیشەیی لە 24.04.1974  بێ بەزەییانە بە بۆمب و ناپاڵم کەوتە بۆردومانی شاری قەڵادزێ و لە ئاکامدا سەدان  شەھید و بریندار و وێرانکردنی ئەو شارەی لێکەوتەوە، بەشێکی زۆر لە شەھیدان قوتابیانی زانکۆی سلێمانی بوون، کە ئەوکات زانکۆی سلێمانی لەو شارەبوو .
تاوانەکانی ڕژێمی ئەو سەردەمە بەردەوامیان ھەبوو دەرھەق بە خەڵکی سڤیل، تەنیا لەسەر پێناسەی کورد بوون چەوسانەوە و  پاکتاوی نەتەوەیی لە جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران و کاولکاری ڕووبەڕووی ئێمەی کورد بووەتەوە.
لێرەوە سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەم کارەساتە دادەنەوێنین و ھەمیشە یادیان دەکەینەوە.
 
 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

نەتەوەیەکگرتووەکان : بەزۆرینەی دەنگ ،ئەندامێتی ئێرانیان لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان وەرگرتەوە و لەو شوێنەدەرکرا

nusar1

پۆلیسی ئەمریکا خاوەنی بارهەڵگرە بۆمبڕێژکراوەکەی نزیک کاپیتۆل دەستگیر دەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ بەشی ئافرەتان سازدا

nusar1