KDC

بەغدا: باڵوێزخانەی ئەمەریكا مووشەكباران دەکرێت

كەناڵی سۆمەرییەی عێراقی بڵاویكردەوە، کە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ناوچەی سەوزی بەغدا مووشەك ئاڕاستەی نزیك باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كراوە.

بەپێی هەواڵی كەناڵەکە، سیستمی دژەمووشەكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، شكستی بە هێرشە مووشەكییەكە هێناوە و پاشماوەكانی كەوتوونەخوارێ و بەسەر ئوتۆمبێل و ماڵی هاووڵاتیانی ناوچەی مەنسوور کەوتوون.

ئەمە یەكەم هێرشە لە ماوەی 21 رۆژی رابردوودا لەگەڵ گەڕانەوەی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە واشنتن و واژۆكردنی رێككەوتنی كۆتایهێنان بە ئەركی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا لە عێراق، هەروەها یەكەم هێرشیشە لە دوای كۆتایهێنان بە گفتوگۆكانی كشانەوەی هێزە ئەمەریكاییەكان لە نێوان سەرۆك وەزیران و جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا.

جێگای باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 50 هێرش كراونەتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و، لە نێویاندا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و، بنكە ئەمەریكاییەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و بەغدا و، كاروانی هێزە ئەمەریكاییەكان.

___

کەنەدا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی کرد

Harmn

بەریتانیا: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەی وەرزشی بۆ منداڵان و گەنجان دەکاتەوە

Harmn

نەتەوەیەکگرتووەکان: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەکان و دەوڵەتەکان CNSدەکەن

Harmn