KDC

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕاینە چالاکییەکی بە بۆنەی ڕۆژی کرێکاران سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە، بە بۆنەی ڕۆژی جەژنی کرێکاران گردبوونەوەیەکی خێزانییان لە یەکێک لە پارکەکانی شاری راینە ئەنجامدا.

ڕێکەوتی 01.05.2024، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڕاینە، بە بۆنەی ڕۆژی کرێکاران چالاکییەکی خێزانییان ساز کرد و بەشێکی زۆر لە خێزانە کوردەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان لە شاری ڕاینە و دەوروبەری بەشدار بوون و وەک سەیرانێکی کوردەواریانەی بەهارە هەموو پێکەوە بە شایی و گۆرانی کوردی ئەو گردبوونەوەیان ڕازاندەوە.

جێی باسە، وتاری بەخێرهاتن و هۆنراوە و میوزیکی کوردی و هەڵپەڕکێی کوردەواری لە بەرنامەی ئەو چالاکییە بوون.

___

لەکاتی گەڕانەوە پەنابەرێکی کورد لەناو فڕۆکە کۆچی دوایی دەکات

Harmn

کۆبوونەوەی نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری نوێی هەرێمی کوردستان

Harmn

یاریەکانی ئەمڕۆ

Harmn