KDC

نوێترین زانیاری لەسەر ڕزگارکردنی 14 پەنابەر

 
فیدراسیۆنی سەنراسەری پەنابەری عێراقی لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە ڕزگارکردنی ١٤ پەنابەر رایگەیاند، ئەو پەنابەرانە ھیچ پەیوەندییەکیان نییە بە پەنابەرە کوردە بێسەروشوێنبووەکان لە یەختەکەی ٢١ی ئەم مانگەدا ژێر ئاو کەوتن .

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فیدراسیۆنی پەنابەران کە تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، لیرەوە بۆ رای گشتی و تەواوی راگەیاندن و کەس و کاری پەنابەرە بێسەروشوێنەکان رایدەگەیەنین ئەو ١٤ پەنابەرەی ڕزگارکراون، ھیچ پەیوەندی نیە بەو یەختەی کە لەڕیکەوتی ٢١/٧/٢٠٢١ ژێر ئاوکەوت کە زۆربەی پەنابەرەکانی کورد بوون .

ئاماژە بەوەشکراوە، راستی ڕزگارکردنی یٔەو پەنابەرانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕیکەوتی ١٩/٧/٢٠٢١، واتا دوو ڕۆژ پێش ژێر ئاوکەتنی بەلەمی پەنابەرە کوردەکان، بەڵام ھەواڵی رزگارکردنیان لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی تورکیاوە لە ڕێکەوتی ٢٧/٧/٢٠٢١ بڵاوکرایەوە، ئەوەش ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ پۆلیسی ئشکگری دەریایی تورکیا، کە ھەواڵی ڕزگارکردنیان درەنگ لەوادەی دیایکراوی ڕزگارکردنیان بڵاو دەکاتەوە .

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ١٤ پەنابەرە ھەر بەو بەلەمە چوپەی کی پێیان بووە، گەیشتبوونە سنوری دوورگەکانی یۆنان، بەڵام  دواتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە ناچارکراوون بگەرینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا، بۆ ناوچەی مارماریس سەر بەشاری مۆغەڵا .

___

24 رۆژ رێپێوان بۆ ئازادی کوردستان

nusar1

ئەڵمانیا چەندینجار لەلایەن راسیستەکانەوە هێرشکراوەتە سەر پەنابەران

nusar1

بەرپرسێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC