KDC

ناوەندی بەرلین و گرووپی میتانی فێستیڤاڵێک ساز دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین و گروپی میتانی، لە حەڤدەی ئایارەوە تا بیستی ئایار فێستیڤاڵێکیان بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی هونەر و کولتوری کوردی بەڕێوەدەبەن.

فێستیڤاڵەکە بریتییە لە نمایش کردنی جلوبەرگی کوردی و کەلوپەلی دەستکردی کوردەواری لەخۆدەگرێت. هەروەها ڕۆژنامەی (کوردستان لایت کرۆنیکڵ) و بڵاوکراوە کوردییەکانی دیکەش لەخۆدەگرێت، هاوکات بەرهەمی هونەرمەندانی کورد و خواردنی نەریتی کوردی بەردەست دەبێت.

هەر لە فێستیڤاڵەکەدا ژوورێکی تایبەت بە سەردانکەران دەبێت، کە تێیدا دادەنیشن و گفتوگۆ لەسەر کولتوری کوردی دەکەن. وێڕای بوونی کتێبخانەیەکی کوردی تێیدا.

ڕۆژێکی فێستیڤاڵەکەش تایبەت دەبێت بە هەڵپەڕکێی کوردی و مۆسیقای کوردی بە بەردەوامی دەژەنرێت و گفتوگۆش لەسەر هونەر و ڕۆشنبیری کوردی دەکرێت.

جێی باسە، نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین-براندێنبۆرگ بە درێژایی تەواوی بەرنامەی چوار ڕۆژەکە ئامادە دەبن.

___

ئەڵمانیا :پلانی هەیە ،مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ ئەوانەی مافی پەنابەرتیان ڕەتکراوەتەوە ببەخشێت

nusar1

ئەکتەری کورد تارۆ بەهار لە بەریتانیا

nusar1

ناوەندی بێرمینگهام چالاکییەکی بۆ پەنابەرە کوردەکان ئەنجامدا

nusar1