KDC

ناوەندی بەلجیکا لەگەڵ بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا کۆبوونەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی (kdc-cdk Belgium) لەگەڵ بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا کۆبوونەوە .

ڕێکەوتی ١٠ / ٠٦/ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا بە سەرپەرشتی جیهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەند و بە ئامادەبوونی مستەفا شاکر ستوونی بەرپرسی پەیوەندییەکان لەگەڵ خاتوو سەیران زاوێتەیی بەرپرسی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە وڵاتی بەلجیکا کۆبوونەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی و هاوکاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و هەموو کۆمەڵ و لایەنەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموون و یەکڕیزی کوردستانییان لە بەلجیکا کرا.

لە کۆتایی گفتوگۆکانیاندا هەر دوولا هاوڕا بووین بە پشتیوانی یەکتر لە چالاکییە کوردستانییەکان و پشتگیری زیاتری ڕەوەندی کوردستانی بکەن.

___

شاخەوانێکی کورد دەیەوێت ئاڵای کوردستان بباتە لوتکەی چیای ئێڤرێست

KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆم وێبینارێکی لەسەر فیلم و سەربەخۆیی سازکرد

Harmn

وەزیرێکی پێشووی عێراق: سەدر دەگەڕێتەوە نێو هەڵبژاردن و کورسییەکانی کەم دەکەن

KDC