KDC

دەستەی ناوەندەکانی بەریتانیا بەشداری کۆنفرانسێکییان کرد

دەستەی ناوەندەکانی رەوەندی کوردستانی-بەریتانیا بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە زمانی دایکیان لە لەندەن کرد.

رێکەوتی 22ی6ی2024، دەستەی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا بەشدارییان لە کۆنفرانسی زمانی دایک کرد، کە لە لایەن رێکخراوی کانگا ساز کرابوو، تێیدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و چەند مامۆستایەک و ئەکادیمیست و رۆشنبیرانی کورد لە ناوخۆی کوردستان و بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەشداربون.

جێی باسە، ئامانجی کۆنفرانسەکە برەودان بوو بە زمانی شیرینی کوردی و کارلێکەکانی لەناو کولتورە جیاوازەکان، کە دوو رۆژی خایاند.

___

وشە وەک دەرمانێک بۆ زامەکانی جەنگ و کۆچ..گفتوگۆیەک لەگەڵ سەروا عەزیز لەسەر هێزی ئەدەب و مۆسیقا

Karzan

ڕەگەزی نەتەوەی کورد

Harmn

ناوەندی کەنەدا پێداویستی بۆ مانگرتوانی بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە دابین دەکات

Harmn