KDC

بەلجیکا: ناوەندێکی نوێ دادەمەزرێت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە مەبەستی دامەزراندنی ناوەندێک لە شاری لیژی بەلجیکا.سەردانی یەکێک لە کەسایەتییەکانی بنەماڵەی بەدرخانیان کرد.

ڕێکەوتی ١٤ی تەمووز بە سەرپەرشتی جیهانگیر عالی دۆڵەمەڕی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا لەگەڵ شاندی یاوەری، کە پێکهاتبون لە اترانێک شاهین جێگری بەرپرسی ناوەند و مستەفا شاکر بەرپرسی پەیوەندییەکان و سەفەر بیتکاری بەرپرسی رێکخستن و بۆخۆس نیشان بەرپرسی دارایی سەردانی (فەرید پێکر)ی بنەماڵەی بەدرخانیان کرد و کۆبوونەوە .

مەبەست لە کۆبوونەوەکە دامەزراندنی ناوەندێک بوو لە شاری لیژ، کە شارێکی سەر بە هەرێمی ڤالۆنی بەشی فەرەنسی زمانی وڵاتی بەلجیکایە، دوای گفتوگۆ کردن بڕیاردرا بە ئامادەبوونی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ناوەندە بە فەرمیی دابمەزرێت.

شایەنی باسە، بنەماڵەی گەورەی کوردپەروەری بەدرخانی، کە ساڵهایەک زیندانی سیاسی و لە ژێر ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورک بوون، پێکهاتون لە نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی و خاتوو غەزال پێکەر لە شارەوانی و حکوومەتی هەرێمی ڤالۆنی بەلجیکا دەسەڵاتێکی باڵای هەیە.

___

ئەو ڤیدیۆیەیەی تورکەکانی تووڕەکردووە

KDC

کارو چالاکیەکانی مانگی 9 کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی

KDC

نەرویج: چەندین پارتی کوردستانی بەڵێنی پاڵپشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەدەن

Harmn