KDC

لۆکسمبۆرگ: سەرۆکی کۆنفدراسیۆن سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک دەکات

 

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە لۆکسمبۆرگ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی کرد و داوای لە نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان کرد، کە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی خۆیان ڕێکبخەنەوە.

ڕۆژی ٤ی ٨ی٢٠٢٤ ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ ٣٦ کۆمەڵە و ڕێکخراوی کوردی لە لۆکسمبۆرگ کۆبۆوە، کە تێیدا زانیاری لەبارەی ئامانج و پرانسیپەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە و دواتر گوێبیستی بۆچوون و پێشنیاری ئامادەبووان بوو، هەروەها وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

جێیباسە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کۆ کردنەوە و ڕێکخستنی کوردستانییان و هاوخەباتییان لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن بۆ کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە دەرەوە بەردەوامە، لەو نێوەندەدا چەندین ڕێکخراو هاوهەڵوێستییان لەگەڵ کۆنفدرسیۆن دوپاتکردۆتەوە.

___

گرنگی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە .. لە ئێستاو داهاتوودا

KDC

فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر بەکار هێنانی زمانی کوردی لەناو فڕۆکە ڕوونکردنەوە دەدات

KDC

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هۆشداری بەوڵاتانی دراوسێی ئۆکرانیا دەدات

Harmn