KDC

پاش ٦٦ ساڵ نەوەیەکی بارزانی نەمر سەردانی ڕادیۆی کوردی یەریڤان دەکات

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ ئەرمینیا بە مەبەستی بەشداریکردنی لە لوتکەی دیاسپۆرای ئەو وڵاتە، لەسەر داوای بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی یەریڤان، سەردانی ستۆدیۆی ڕادیۆیکەی کرد و بە گەرمی لە لایەن بەڕێوەبەر و ستافی رادیۆکە پێشوازیلێکرا.

شفا بارزانی لە وتوێژێکدا باسی لە پەیوەندیی مێژویی ئەرمەن و کورد کرد و سوپاسی دەوڵەتی ئەرمینیای کرد بۆ کردنەوەی ڕادیۆی کوردی و دەستەبەرکردنی مافەکانی کوردانی دانیشتوی ئەرمینیا.

بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە خۆشحاڵ بوون بەوەی پاش ٦٦ ساڵ لە دیداری ژەنەراڵ بارزانی نەوەیەکی ناوبراو سەردانی ڕادیۆکەیانی کردووە، لەمبارەوە بە بیریان هێنایەوە، کە بارزانی نەمر ساڵی ١٩٥٨ سەردانی ڕادیۆی ناوبراوی کردووە ، لەسەر پێشنیاری ناوبراو بەرنامەکانی ڕادیۆکە لە ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا بۆ ١ یەک کاتژمێر و نیو زیادکراوە. ئێستا ڕۆژانە یەک کاتژمێر لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ئەرمینیا بۆ ٢٠:٣٠ رادیۆی یەریڤان بە کوردی وەشان دەکات.

پاشان شفا بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی بەشی کوردۆلۆژی زانکۆی ئەرمینیایان کرد، زانکۆی ناوبراو بە فەرمیی داوایان لە شاندی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کرد، کە پشتیوانی مادی و مەعنەوی لە بەشی کوردۆلۆژی ئەو زانکۆیە بکەن و ژوورێک لە زانکۆکە بە ناوی ژووری بارزانی بکرێتەوە تاکو ببێتە ناوەندێکی زانستیی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر پەیوەندیی کورد و ئەرمەن.

___

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -ڤێنا کۆنفرانسی خۆی بەست

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید دەکەن

KDC

لەسەر تیرۆکردنی شەرەفکەندی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC