KDC

دانیمارک: ئافرەتێکی رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

ئافرەتێکی کوردی دانیشتووی دانیمارک داواکردنی مافی مانەوەی لەو وڵاتە رەت کراوەتەوە و، لە لایەن وەزارەتی کۆچی ئەو وڵاتە ئاگادار کراوەتەوە، کە دیپۆرتی ئێرانی دەکەنەوە.

نەسرین مەحموودیان، خەڵكی شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان كە نزیکەی هەشت ساڵە لە وڵاتی دانیمارك نیشتەجێیە و، داوای پەنابەریی لەو وڵاتە كردووە، لە لایەن وەزارەتی كۆچبەرانی دانیماركەوە داخوازییەكەی رەتكراوەتەوە و، پێیان راگەیاندووە دەبێ دانیمارك بەجێ بهێڵێ، یا ئەوەی بە زۆر دیپۆرتی ئێرانی دەكەنەوە.

بە پێی هەواڵی میدیاکان، نەسرین مەحموودیان، ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە و ئەندامی فەرمیی ‌و چالاكی  ئەو حیزبەشە، هاوکات لە بنەماڵەیەك لە دایكبووە كە چوار ئەندامی بنەماڵەكەیان لە شۆڕشەكانی كورددا كوژراون، وە لە ئەگەری دیپۆرتكرنەوەی بۆ ئێران، مەترسیی بۆ سەر ژیانی درووست دەبێت.

___

سوید: پێشنیاری بڕینی دەرماڵەی منداڵی چوارەمی پەنابەران دەکرێت

Harmn

کۆنفیدراسیۆن بەبۆنەیی ٨ی مارس ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکەنەوە

Harmn

لەسەر پرسى کۆچى لاوان حکومەتى هەرێم بە دواى چارەسەرى بنەڕەتییەوەیە

KDC