KDC

شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەڕلەمانی سویدیان کرد

 

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۸ـی تشرینی دووەمی ۲٠۲٤ شاندی  ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێکهاتبون ، لە بەرزان کۆچکایە، شارا محەمەد حاجی مەحمود و سەلام جزیری ،بە سەرپەرشتی سەلام کوردە، بەرپرسی ناوەندەکە، سەردانی پەڕلەمانی سویدیان کرد و لەگەڵ ئولە مۆلەر، سەرۆکی تۆڕی دۆستایەتی سویدی/کوردستانی کۆبونەوە.

لەکۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا دەربارەی ئاریشە و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو بارودۆخەی دوای شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا لە ئەوروپا هاتوەتە کایەوە.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، بەڕێوەچون و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان وەک هەنگاوێکی چارەنوسساز و پێویست هەڵسەنگێنرا بۆ درێژەدان بە ڕەوتی دیموکراسی لە هەرێمەکەدا، هەمووان هاوڕابوون، کە پێویستە هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان.

باسکردن لە کار و چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ فراوانکردنی بازنەی پشتیوانی لەدۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و درێژەدان بەکاری پێکەوەیی و هەماهەنگی لەنێوان ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و تۆڕی دۆستایەتی سویدی/کوردستانی پەڕلەمانی سوید تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.

___

51 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا بوونە قوربانی

Karzan

150ڕێکخراوی ناحکومی داوای ڕاگرتنی دروستکردنی دیواری نێوان پۆلۆنیا وبیلاڕووس دەکەن

Harmn

بە هۆی سیاسەتەکانی ترامپ بەرانبەر کۆچبەران، ئەمەریکا ملۆنان دۆلار قەرەبووی کۆچبەران دەکاتەوە

KDC