KDC

ناوەندی بێرمینگهام بەشداریی یادی Kam Filmingیان کرد

 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگام، هاوشانی چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵە و نوێنەرایەتی و کەسایەتی، بەشداری یادی دامەزراندنی Kam Filmingیان لە بێرمینگهامی بەریتانیا کرد.

ڕێکەوتی ١/١٢/٢٠٢٤ نوێنەرانی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام و چەندین کەسایەتی سیاسی و ئایینی و ئەكادیمی و حزبی و تەكنۆکرات و بازرگان و هونەرمەندان و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی عێراق و حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا و پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری شارەوانی چێڵسی و بەرپرسی ناوەند و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریی یادی ١٠یەمەین ساڵی دامەزراندنی Kam Filming کرد.

ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی-بێرمینگهام، پیرۆزبایی ئەو یادەی لە کام پڕۆداکشن و ستافەکەیان کرد و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیان بۆ خواست، کە پێشەنگ بوون لە لە کارەكانیاندا.

جێی باسە، كام فلمینگ یەكێكە لە كۆمپانیا سەركەوتووەكان، كە کاری فیلم و بەرهەمهێنان دەكات و لەگەڵ تۆڕە میدیاییەكانی وەكو ڕووداو، كوردسات، ئاڤا، پەیام، كەی ئێن ئێن، سپێدە هتد…کاری کردووە.

___

بەلجیکا: بازرگانێک بەڵێنی هاوکاری گەنجانی کورد بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەدا

Harmn

لە رێگای Connect Point GmbH هاوکاری بگەیەنە بە لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر

kurdish dc

شێوەکاری کورد کیڤان بارزانی لە گەڵ پۆرترێتی کەسایەتی یە ناودارەکانی کورد

KDC