KDC

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکات

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری سیمینارێکی بە ناوی کەلتووری پێکەوە ژیان و بەرەو ژیانێکی هاوچەرخ کرد، کە لە نەرویج بەڕێوەچوو.
ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، بەشداری ئەو سیمینارەی کرد، کە لە شاری درامنی باشووری نەرویج سازکرا و تێیدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی و چالاکوانانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەشداری بوون.
هەر لەو سیمینارەدا ئیسماعیل کامل، وتاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان وەکو کۆنفدراسیۆن کاریان بۆ ئەوە کردووە، لەو وڵاتانەی لێی دەژین، لە ڕێی پارت و پەرلەمانتارانیانەوە پشتیوانی بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان دەستەبەر بکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە کوردستان نموونەیەکی جوانی ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانە لە ناوچەکەدا، کە گەلی کورد شانازی پێوە دەکات.
دکتۆر نورەدین ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی رایگەیاند، ئەوان وەک ناوەندەکەیان هەمیشە داوایان لە کوردانی دیاسپۆرا کردووە، کە ئاوێتەی کۆمەڵگە ئەورووپییەکان ببن و ببنە بەشێک لە بەرپرسیارێتییان. جەختیشی لەوە کردەوە، کە لە ئێستادا چەندان کورد مامۆستای زانکۆن و لە ڕێی ئەندامێتییان لە نێو پارتەکاندا بوونەتە پەرلەمانتاری نەرویج، ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی کورد و لە کاتی پێویستدا پشتیوانی وڵاتی دایک بکەن، کە کوردستانە.

___

شاندی ناوەندی سویسرا سەردانی بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچونی پارتی دەکەن

Harmn

شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەڕلەمانی سویدیان کرد

Harmn

بەریتانیا: شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسی ئای پیجی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبونەوە

Harmn