KDC

کۆنفیدراسیۆن کەمپینێک ساز دەکات

https://www.spotfund.com/story/dea98698-632f-4cf2-90bc-ef88b4528ce3?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR1FBKj0OBsK-OrTf_a0TPouYjutz9XYyutR1kFyM0Tdlx2gfBxYDIzB4hA_aem_J5EYenpMHOp6S8bLIMX6Ew&referral_id=501fc57d-a031-431d-bf25-fb9888a38c2e

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ بە هاناوەچوونی خوشک و برا کوردەکانمان لە ڕۆژئاوا، کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی ساز دەکات، بۆیە داوا لە سەرجەم کوردانی کوردپەروەر دەکەن، لە ڕێی ئەم لینکەی سەرەوە  هاوکارییەکانیان بگەیەنن و ئەوانیش لە ڕێی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەیگەیەننە ئەو کوردانەی بە هۆی ململنێکانی سوریا ئاوارە بوون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ پاڵپشتی و بەشداریکردن لە هاوخەمی خوشک و براکانمان لە ڕۆژائاوا، کە بە هۆی ململانێکانەوە لە سوریا تووشی ئاوارەبوون دەبن، ئەم کۆکردنەوەی پارەیە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە ڕێکخراوە.

بەخشینەکانتان دەتوانن کاریگەرییەکی بەرچاو دروست بکەن و دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی سەرەوە  بەشداری بکەن. کاتێک کە پارە کۆدەبێتەوە، سەرجەم هاوکارییەکان ڕاستەوخۆ دەنێردرێت بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی، ھەر بۆیە ئەم ڕێگایەمان ھەڵبژارد تا ساناتر ھاوکارییەکانتان بگاتە ئەو کەسانەی، کە ئاوارەبوون.
نزاکانمان بۆ سەلامەتی خوشک و براکانمانە لە ڕۆژئاوا

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
19ی12ی2024

 

___

بەریتانیا :ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفراسی تایبەت بە کورد دەکەن

Harmn

سەرۆکی هەرێم بۆ ئەم پرسە بانگهێشتی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان دەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی یادی٢٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان

KDC