KDC

ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی ئامادەسازیی جەژنی نەورۆز دەکەن

 

بە بەشداری ناوەندەکانی سویسرا و ئامادەبوونی پتر لە ٢٠ لایەنی سیاسیی کوردستانی و ڕێکخراو و ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکان، کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری بۆ یادی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆزی کوردان بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی١ی٢٠٢٥، سۆران حەسەن بە نوێنەرایەتیی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێی پلاتفۆڕمی وەتسئاپ بەشداری کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی وڵاتی سویسرای کرد، کە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕای ئامادەبووان وەرگیرا و دواتر گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی یادەکان کرا، لە کۆتاییدا کۆمیتەیەکی ئامادەکاری، کە پێکهاتبوون لە حەوت ئەندام دەستنیشان کران.

جێی باسە، هەڤاڵان دکتۆر بابان ئەلیاس، شۆڕش ئۆردۆگان، کاردۆ سەرباز و جەعفەرستێرک ، بە نوێنەرایەتیی لایەن و ڕێکخراوە کوردییەکان بەشداربوون، هەروەها وا بڕیارە بۆ نەورۆز و سەری ساڵی کوردی 2025 لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و ڕێکخراو و ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکان لە سویسرا، ئاهەنگێکی گەورە و فراوان بە شێوەیەکی یەکگرتوو ساز بکەن.

___

ڕووسیا :ئەمەریکا ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی گفتۆگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات

Harmn

بایدن گەیشتە رۆما بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەک گروپی G20 پێش چوونی بۆ گلاسکۆو ئامادەبوونی لە (کوب 26)

KDC

بەلجیکا پلانێکی نوێ بۆ پەنابەرانی وڵاتەکەی جێبەجێ دەکات

KDC