KDC

سویسرا: ناوەندی بازل چەندان پەرتووک پێشکەشی پەرتوکخانەی سانت یۆهان دەکەن

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازلی سویسرا، سەردانی پەرتووکخانەی سان-یۆهانیان کرد و دیدارێکیان لەگەڵ بەرپرسی کتێبخانە ساز کرد، هاوکات کۆمەڵێک کتێبی منداڵانیان پێشکەش کردن.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی١ی٢٠٢٥، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، کە پێکهاتبوون لە سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەند و فەیزییە پەریشان و شۆڕش ئۆردوگان ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی ناوەند، سەردانی پەرتووکخانەی سانت یۆهانیان لە شاری بازل کرد و لە لایەن خاتوو Maureen Senn-Carroll بەرپرسی پەرتووکخانەکە پێشوازیی کران.

لە دیدارێکدا پرسی بەشی منداڵانی زمانی کوردی هێنرایەبەر باس و بۆ جاری دووەم کۆمەڵێک پەرتووکی چیرۆکی منداڵان بە زمانی کوردی و فێربوونی زمان و مێژوو و وێژەی کوردییان پێشەکەشی پەرتووکخانەکە کرد، تا منداڵانی کورد لە شاری بازل سوودمەند بن، لە کۆتاییی دیدارەکە، بەرپرسی پەرتووکخانەکە سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بازلی کرد و جەختیش لەسەر بەردەوامیی ئەو دیدارانە کرایەوە.

جێی باسە، خاتوو  سەیران کەریم بەرپرسی ناوەندی سویسرا لە دەستکەوتن و کۆکردنەوەی ئەو پەرتووکانە هاریکاریی ناوەندی بازل بووە.

___

هەولێر: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتوکێک دەکات

nusar1

ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن بانگهێشتی ئەندامانی دەکات

nusar1

ئیسرائیل چەند موشەکێک ئاراستەی حەمس و تەرسوس لە سوریا دەکات

KDC