KDC

بە سەرپەرشتی جێگری کۆنفیدراسیۆن فیردراسیۆنی فەرەنسا دامەزرا

بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی چەندان کۆمەڵی کوردی، فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-فەرەنسا دامەزرێنرا.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی٢ی٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی شوکری بەرواریی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندان کۆمەڵەی کوردی لە فەرەنسا و لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە هاتە دامەزراندن.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا و لە کەشێکی دیموکراسییانەدا ستافێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی فیدراسیۆن هەڵبژێردران.
شوکری بەرواری، بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی فیدراسۆنی ڕەوەندی کوردستانی-فەرەنسا کرد و ئامادەییکۆنفیدراسۆنی بۆ پشتیوانییکردنی کار و چالاکییەکانیانی کرد، هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە، کە لەناو فیدراسیۆنەکەدا گرنگی بە ڕۆڵی ژنان و لاوان بدرێت.

___

فێستیڤاڵێکی ژنانی کورد لە لەندەن مێژوو و هونەر ئاوێزانی یەکتر دەکەن

Karzan

ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا فێستیڤاڵێکی فراوان بۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستان ساز دەکات

Karzan

ماکرۆن داوای هاوسەنگی نوێ بۆ ئاسایشی ئەوروپا دەکات

Harmn