KDC

کۆچبەرانی کورد لە لیتوانیاوە دەیانەوێ بەرەو ئەم وڵاتە بڕۆن

 دەزگای کۆچی سویدی پێشبینی چوونی شەپۆلێکی نوێی پەنابەران بۆ ئەورووپا و وڵاتەکەی دەكات، کە لە رێی سنووری بیلاڕووس و لیتوانیاوە دەبێت، بە پێی زانیارییەکانیش بەشێک لەو کۆچبەرانە کوردن.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پیش، تەنیا لە مانگی حەوتدا زیاتر لە هەزار کەس لە بیلاڕووس پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا و، وەک رێگەچارەیەکیش یەکێتیی ئەورووپا پۆلیسی سنوور و کارمەندی دەزگای کۆچی ناردووەتە لیتوانیا.

ئاری جەلال سەرۆکی رێکخراوی لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، بە بەشی کوردی رادیۆی سویدی راگەیاندووە، کە کردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان بیلاڕووس و کوردستان وایکردووە، کە خەڵک لەو رێگەوە بگەنە بتوانن بگەنە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و سویدیش.

___

ئەمەریکا: نیگەرانین لە هەندێ دەوڵەت کە خراپ مامەڵە لەگەڵ پەنابەران دەکەن

KDC

تا ئێستا یۆنان تەرمی 7 کۆچبەری نقومبووی دۆزیوەتەوە

KDC

ئەڵمانیا:راسیستێک سزا دەدرێت

Harmn