KDC

بەئامادەبوونی شفا بارزانی ، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی دەرەوەی وڵات کرایەوە

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وەزیری پەروەردەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاداشتێکی گرنگیان واژۆ کرد، کە بریتییە لە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤/٣/٢٠٢٥  ئالان حمە سەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ،بە ئامادەبوونی  شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی ، ئیسماعیل کامیل  سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و کۆمیتەیی بەڕێوبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی یاداشتی لێکتێگەیشتن  لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی واژۆکرا . لەم یاداشتەدا وەزارەتی پەروەردە هەنگاوی گرنگ مێژوویی  لەگەڵ کۆنفیدراسیۆندادەنێت:

١- هەموو ئەو قوتابخانانەی دەرەوەی وڵات کە بە خۆبەخشی کار دەکەن بۆ فێربوونی زمانی کوردی بە منداڵانی کورد لە تاراوگە ، دەتوانن لەگەڵ کۆنفیدراسیۆن پەیوەندی بکەن بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە ساڵانە کتێبی خوێندنی زمانی کوردیان بۆ بەچاپ بگەیەنێت و بۆیان پۆست بکات لەسەر ئەرکی حکومەت.
٢- هەموو ئەو ناوەندانەی خوێندنی دەرەوەی وڵات دەتوانن داتای مامۆستا و قوتابیانیان پێشکەشی وەزارەت بکەن لەرێگەی کۆنفیدراسیۆن و دەخرێنە ناو سیستمی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردە و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنیان پێدەدرێت و دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکانی وەک وانەی ئەلیکترۆنی ( ئی – وانە) و ( ئی – ڕاهێنان / بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان) و ( ئی – خێزان/ بۆ ڕێنمایی خێزان ) و ( ئی – کتێبخانە/ کتێبخانەی ئەلیکترۆنی وەزارەتی پەروەردە) و ( ئی – هەڵسەنگاندن : ئەپڵیکەیشنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەرکی ماڵەوە و بینینی نمرە و هەڵسەنگاندن و خشتەی وانەکانی خوێندن ) و هەر خزمەتگوزارییەکی دیکەی دیجیتاڵی وەزارەت کە دەتوانن لێی سوودمەند بن .
٣- بەسوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و لەناو کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمرەوە مامۆستای زمانی کوردی دابنیکراوە بۆ هەر ئازیزێکی دانیشتووی تاراوگە کە بیەوێ فێری زمانی کوردی بێت و لەوکاتانەی کە خۆیان دەیانەوێت و بواریان هەیە هەماهەنگییان لەگەڵ دەکرێت و منداڵەکانیان فێری نوسین و خوێندنەوە و قسەکردن دەکرێن بە زمانی کوردی ، لەم بوارەدا خوێندنی زمانی کوردی بەشێوەزاری سۆرانی و بادینی و پیت و ڕێنوسی لاتینی دەبێت بە گوێرەی (شێوەزاری دایک) ی خوازیار بۆ بەشدار بوون .
٤- هەموو قوتابیانی ناو قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵات ، ئەوانەی ڕووبەڕوو لەو قوتابخانانە دەخوێنن و ئەوانەی بە شێوازی ئۆنلاین خۆیان تۆمار دەکەن و قوتابخانەی نزیک شوێنی نیشتەجێبونیان نیە ، لە کۆتایی پرۆسەی فێربوون بڕوانامەی سەنتەری زمانی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر) یان پێدەبەخشرێت کە پەسەندکراوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
٥- وەزارەتی پەروەردە بۆ هەموو مامۆستایانی قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵات ؛ ڕاهێنانی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی ئەنجامدەدات و بڕوانامەی ئەو بوارەیان پێدەبەخشێت.

جێیباسە سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خزمەتە بێوێنەکانی پەروەردکارانی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەیی هەموو. ئەو مامۆستایانە کرد ، جەندین ساڵە  کۆشش دەکەن کە نەوەی دووەم و سێیەمی کوردانی دیاسپۆرا فێری زمانی دایک بکەن و بە خۆبەخشانە و لەسەر ئەرکی خۆیان چەندین خزمەتیان پێشکەش کردووە ، ئێستا پێیان دەڵێین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبار و پشتیوانتان دەبێت و ئەم پرۆسەیە بە دامەزراوەیی دەکات و خزمەتگوزاری جۆراوجۆرتان پێشکەش دەکات ، و داواکارم لە قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵات کە پەیوەندی لەگەڵ کۆنفیدراسیۆن بکەن بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە پەیوەندیەیان بۆ بەئەنجام بگەیەنین .

___

وێبینارێکی تایبەت

KDC

بەرنامەیەکی تایبەتی ڕەوەند FM لەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبەجەی شەهید 

KDC

گەنجێکی سویدی دەڕفیندرێت و داوای پارەیەکی زۆر بۆ ئازادکردنی دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW