KDC

دیداری شاندی كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ستافی سەناتۆر تێنا سمیس

 

شاندێكی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێكهاتوو لە مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پێوەندییەكان و جیهان بریفكی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی مینەسۆتا، لە نووسینگەی سیناتۆر تینا سمیس لە واشنتۆن، لەگەڵ سامانتا مارسی ڕاوێژکاری باڵا بۆ سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوە.


لەو دیدارە بە وردی باس لە ڕۆڵی ڕەوەندی كوردستانی و هەروەها ئاستی پێوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو كوردستان كرا. هاوكات تیشك خرایە سەر دواین ئاڵوگۆڕەكانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دورە دیمەنی سیاسەتی ئەمریكا لەم بازنەداو گرنگی درێژە پشتیوانی ئەمریكا لە كوردستان…
دوو لایەن وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە هاوڕا بوون كە دەبێ پێكەوە لە پێناو پتەوتركردنی پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكا تێبكۆشن و لەم بازنەدا چەند پڕۆژەو پێشنیاریان تاوتوێ كرد.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هێرشی تورکە ڕەگەزپەرستەکان هاتە دەنگ 

KDC

واشنتن : نوێنەری كۆنفیدراسیۆن بەشداریی نەورۆزی خاكیپۆشان کرد

Harmn

بەجل و بەرگی پۆلیسەوە دزی لە بەساڵاچوان دەکرێت

Harmn