KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید

 

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، پەیامێک بڵاو دەکەنەوە، کە تێیدا هاتووە، پەیامی هاوخەمی و پشتیوانی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەنێرن، کە لەو کارەساتەدا خەڵک و خێزانەکانیان لەدەست داوە. هاوکات داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەن، کە چیدیکە لە ژێر باری هەر بارودۆخێکدابێت تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم جینۆسایدەکانی، کە بەسەر گەلی کورددا هاتووە دووبارە نەبنەوە.

دەقی پەیامەکە:

ڕاگەیاندنراوێک بۆ کارەساتی هەڵەبجە(ئەمڕۆ، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥، ٣7ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە ترسناکە تێدەپەڕێت، کە لە شاری هەڵەبجە ڕووی دا. لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، ڕژیمی بەعس بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی هێرشی کردە سەر پارێزگاری هەڵەبجە و بووە هۆی شەهیدبوونی هەزاران کەسی بێگەرد، لەناویاندا ژن و منداڵ و پیری بێ تاوان. ئەو کارەساتە وەک یەکێک لە ڕووداوەکانی جینۆساید لە مێژووی جیهاندا تۆمار کراوە.

ئێمە، وەک کۆمەڵگەیەکی مرۆیی، ئەرکمانە، کە یاد و بیرەوەری ئەو قوربانییانە بەجێ نەهێڵین و هەرگیز فەرامۆشی نەکەین. ئەو ڕۆژە بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی، کە مرۆڤایەتیی دژی تاوان و ستەم بووەستێت و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ بکات.

ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکی هاوخەمی و پشتیوانی بۆ هەموو ئەو کەسانە دەنێرین، کە لەو کارەساتەدا خەڵک و خێزانەکانیان
لەدەست داوە. هەروەها داوامان لەهەموو ڕەوەندی کوردستانییە لە دیاسپۆرا کە لە یادکردنەوە و ڕێزگرتندا بۆ ئەو قوربانییانە بەشداریی بکەن،  داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین، کە ئیدی هیچ کاتێک و لە ژێر باری هەر بارودۆخێکدابێت تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم جینۆسایدەکانی، کە بەسەر گەلی کورددا هاتووە ئەو ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە.

بەهیوای جیهانێکی ئاشتی و دادپەروەر، بۆ نیشتمانی ئێمە کوردستان و هەموو جیهان .
ئیسماعیل کامل
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

ڕوسیا لەسەر دانوستانەکان متمانەی بە ئۆکرانیا نەماوە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هاوکارییەکانی دابەشی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفال ولێقەوماوان دەکات

nusar1

خۆپیشاندان دژی داگیرکاری ڕووسیا بەردەوامە و وڵاتانی ئەوروپا پشتگیری بۆ گەلی ئۆکرانیا دوپاتدەکەنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW