KDC

هێزەکانی ئێران هاووڵاتییەک بریندار دەکەن

درەنگانی شەوی رابردوو هاووڵاتییەكی سنووری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی شارۆچكەی قەڵادزێ.

بەپێی زانیارییە تایبەتەكان هاووڵاتییە سەردەشتییەکە لە لایەن هێزە ئاسایشییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و، لە سەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان دەستڕێژی گولەی لێكراوە، کە بەهۆیەوە بریندار بووە.

ئەو هاووڵاتییە سەردەشتییە لە لایەن كۆمەڵێ كەسەوە هاوكاری كراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لە پشدەر و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە.

جێگەی باسە رۆژانە لە سنوورەكانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، هاووڵاتیانی رۆژهەڵات كە خەریكی كاروكاسبی و كۆڵبەرین، بە چەندین هۆكار دەبنە قووربانی

___

ئوتۆمبێلێک منداڵێ دەکوژێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا سیمینارێک ساز دەکات

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە

Harmn