KDC

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن سوپاسنامەیە بڵاو دەکاتەوە

 

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی سازدانی گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز و سەریساڵی کوردی لە شاری کۆڵن لە وڵاتی ئەڵمانیا، کە  دەیانهەزار کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداربوون، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی و شفا بارزانی ، جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا و کوردیناتۆری ئاهەنگی نەورۆزی کۆڵن بەڕێز عاکف حەسەن و سەرجەم پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان دەکات.

دەقی پەیامەکەی:
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی
سه‌رجه‌م كوردستانییانی خه‌مخۆر و دڵسۆزی دۆزی كورد و كوردستانی تاراوگەنشین دەکەین.

كوردستانییانی ئازیز و هێژا، به‌ ناوی ده‌سته‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری، سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ جه‌نابی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی)ی ڕا ده‌گه‌یه‌نین، كه‌ هه‌رده‌م پیشتیوانی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی  كردووه‌.

په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك پشتگیرییه‌كی به‌هێز بۆ گه‌لی كورد و كوردستانییان له‌ تاراوگه‌ و پارچه‌كانی دیکەی خاكی كوردستان ده‌بینین.

هه‌روه‌ها سوپاسی بێ پایانمان بۆ ڕێزدار شفا بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ره‌وه‌ندی كوردستانی و باره‌گای بارزانیی ده‌نێرین، كه‌ به‌ هه‌وڵ و توانا دیپلۆماسییه‌كانی توانیمان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ تۆمار بكه‌ین.

به‌ تایبه‌ت ده‌مانه‌وێت سوپاسی تایبه‌تی خۆمان بگه‌یەنین به‌ سه‌رۆكی شاره‌وانیی كۆڵن، كه‌ به‌ڕێزیان په‌یامێكی جوان و پیشتگیرییه‌كی بێهاوتایان گه‌یاند و هاوبه‌شی خۆشییه‌كانمان بوو، هاوکات سوپاسی پیاوانی پۆلیسی شارەکە دەکەین، کە ئەوانیش هاوکاری ئاسانکاریی ئاهەنگەکەمان بوون.

سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی هه‌ر چوار فیدراسیۆنی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی ده‌كه‌ین، كه‌ به‌  هه‌ڵمه‌ته‌كانیان خزمه‌تێكی زۆریان كرد و پێزانینمان بۆیان هه‌یه‌.

ئێمه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوەبه‌ریی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی، ڕێز و سوپاسی خۆمان پێشكه‌ش به‌ جڤاكی کوردی لە ئەڵمانیا و کوردیناتۆر ئاهەنگی نەورۆز لە کۆڵن بەڕێز عاکف حەسەن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كان و به‌رپرسه‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ گه‌رموگوڕییه‌كی زۆره‌وه‌ هاوكار و پیشتیوانمان بوون، هاوکات سوپاسی دڵفراوانی و دڵگه‌رمی ڕێكخراوه‌كان و ده‌زگا سڤیلەکان دەکەین بۆ ئەوەی وێنه‌یه‌كی جوانیان نیشانی هه‌موو جیهاندا، كه‌ گه‌لێكین حه‌ز به‌ ئازادی و ژیان و مرۆڤدۆستی ده‌كه‌ین.

بێ گومان ئەرکی ڕاگەیاندن و میدیاکان لەبیر ناکرێ، سوپاسی سەرجەم ستافی دەزگا و ڕاگەیاندنەکان دەکەین و پێزانینی زۆرمان بۆ تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێران هەیە، کە بەردەوام بوون لە گەیاندنی دەنگ و رەنگی ئەو جەماوەرە خەمخۆر و دڵسۆزەی گەلەکەمان.

له‌ كۆتاییدا، سوپاسی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئەو دۆست و كه‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونی خۆیان هاتوون و بوونه‌ هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و دووپاتیان كرده‌وه‌، كه‌ كوردبوون چه‌ندە شانازییه‌.

هەروەها بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێبازی کارکردنمان بەردەوام بین بۆ خزمەتکردنی رەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا.

بژی كورد، بژی كوردستان، هه‌ر شه‌كاوه‌بێت ئاڵاكه‌مان

ئیسماعیل كامل
سه‌رۆكی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی

___

ئێران و ڕوسیا پەرەبە بەهێزکردنی هاوکارییەسەربازییەکانی نێوانیان دەدەن

nusar1

یۆنان: کۆچبەرێکی عێراقی بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیر دەکرێت

KDC

کوردستانیان لە شاری کۆڵن نەورۆزی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات ڕێکدەخەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW