KDC

بە سەرپەرشتیی سەرۆکی فیدراسیۆن ناوەندی ئۆتاوا رێكخرایەوە

 

بە سەرپەرشتیی سەرۆکی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا، ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ئۆتاوای پایتەختی ئەو وڵاتە رێکخرایەوە.

سەرتیپ کاکەیی، سەرۆکی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کەنەدا، لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ شاری ئۆتاوای پایتەخت، لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکوانانی رەوەندی کوردستانی شارەکە بە مەبەستی رێکخستنەوەی ناوەندەکە کۆبووەوە و باس لە گرنگیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شارەکە کرا، هاوکات بە بایەخەوە گوێ لە دید و پێشنیارەکان گیرا.

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، بە وردی پشتیوانییە مەعنەوییەکانی سەرۆک بارزانی لە یەکخستن و رێکخستنی کوردستانییانی دەرەوە بە دوور لە حیزبایەتیی تاوتوێ کرا. هەروەها سەردانی پارساڵی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردستانی بۆ کەنەدا و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بنکە و بونیادەکانی دەوڵەتی کەنەدا و ڕەوەندی کوردستانی بە ئەرێنی و باش هەڵسەنگێندرا.

ئامادەبووان هەر کەس لە لای خۆیەوە كۆمەڵێك پێشنیار و پرسیاریان ئاڕاستەی سەرۆكی فیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی كەنەدا کردە و لەم نێوەندەدا بەتایبەت بایەخ بە ڕێکخستن و خزمەتی گەنجانی کوردستان لە کەنەدا درا.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا ڕۆڵی مستەر كورد ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی كۆنفیدراسیۆن لە ڕێكخستنی ناوەندەكانی كەنەدا و دامەزراندنی فیدراسیۆن بەرز نرخێندرا.

لە کۆتاییدا بەڕێزان لەیلا ئەسکەندەر، بیزاڤ جەعفەر، هاریڤان عەبدوڵا، وەرهال حەسەن، كەڤار مستەفا حوسەین و لۆلاف جەعفەر ،وەکو دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆتاوا دیارییکران، کە لە ژێر چەتری فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کەنەدا دەبن، هەروەها چەند ڕسپاردەیەک هاتنەگۆڕێ، كە بە دروستی و وردی و بە پشتیوانیی چڕوپڕی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کاریان بۆ دەکرێت.

___

ناوەندی سوید کۆنفرانسێکی لەسەر پەیماننامەی لۆزان ساز دا

nusar1

کوردانی دیاسپۆرا بە دەم داواکەی کۆنفدراسیۆنەوە هاتن

nusar1

بەهۆی کارەسات و ناکۆکییەکان ساڵی 2021،ئامارێکی مێژووی ئاوارەیی هاوڵاتیان تۆمارکراوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW