KDC

لە ڕوسیا قوتابییەکی کورد پلەی یەکەم و خەڵاتی وەرگرت

 

قوتابییەکی کورد لە ئۆڵۆمپیادی بیناسازیی نیکۆلای ستانیسلاڤۆڤیچ سترێلێتسکی ڕوسیا پلەی یەکەمی بە دەستهێنا و خەڵاتی وەرگرت.

لە زانکۆی میری مۆسکۆ بۆ ئەندازیاریی شارستانی، ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنی براوەی خەڵاتەکانی ئۆڵۆمپیادی بیناسازیی نیکۆلای ستانیسلاڤۆڤیچ سترێلێتسکی بەڕێوە چوو. کە تێیدا فێرخوازی کورد بە ناوی نوریک موسەیان، لە بەشی تەلارسازیی قۆناغی 5، بەشداریی ئەو ئۆڵۆمپیادەی کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بڕوانامەی پلەی یەکەمی لەپای کاری بەرز لە توێژینەوەی زانستیدا وەرگرت.

لە ئۆڵۆمپیادەکە، 5 هەزار و 752 قوتابی لە 17 وڵاتەوە بەشدارییان کرد. 268 کەس توانیان سەرکەوتووبن و خەڵات وەربگرن. نوریک موسەیان، تەنیا کورد بوو پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و خەڵات کرا.

ئۆڵۆمپیادەکە لە 9 بوواردا بوو:
– تەلارسازی
– ⁠ئەندازیاری هایدرۆلیک
– ⁠میکانیکی ژمێریاری و ئەندازیاری کۆمپیوتەر
– ⁠بوواری وەبەرهێنان و بیناسازی
– ⁠تۆڕی سیستەمی ئەندازیاری و ژێرخان
– ⁠ژیری دەستکرد لە بیناسازیدا
– ⁠زانستی کەرەستەی بیناسازی
– ⁠پلاندانانی ڕووبەر و شارنشینی
– ⁠بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکانی بەڵێندەری بیناسازی

ئۆڵۆمپیادەکە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سەرکردایەتیی ئەکادیمیی ستراتیژی “لەبەرترینەکان بۆ 2030 “ بەڕێوە چوو.

براوەکان و خاوەن خەڵاتەکان بڕە پارەیەک و گەشتکردن بۆ کۆمپانیا پیشەسازییەکان و دەرفەتی ڕاهێنان لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بیناسازیی ڕوسیا و پاداشتی دیکە وەردەگرن.

ئۆڵۆمپیادەکە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای ڕوسیاوە سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ براوە و خاوەن خەڵاتە بیانییەکانی ئۆلۆمپیادەکە،، ئەوانەی هەڵگری وڵاتنامەی بیانی، یان بێ وڵاتنامەن، بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 کورسی خوێندنیان بێ بێبەرانبەر پێدەدرێت.

هەروەها ئۆڵۆمپیادەکە لە لایەن کۆمەڵگەی زانستی و پیشەیی پاڵپشتی کرا. هاوکارانی ئۆڵۆمپیادەکە بریتین لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان، کۆمەڵە گشتییەکان و زانکۆ پێشەنگەکانی بیناسازی لە وڵاتەکەدا.

___

ئەمەریکا پشتگیری هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی بیابانی خۆرئاوە دەکات

KDC

سەندیکای پۆلیسی یەکگرتووی ئەڵمانیا لە بارەی کۆچبەرانی سەر سنووری پۆڵۆنیا داوایەکی
بەپەلە لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە شاعیری ئەمازیخی مەلیکە مەزان دەبەخشێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW