KDC

لە تراژیدیاکانی ژیانەوە

نووسینی: ئولریکە کۆلتەرمان
و. هەڵۆ بەرزنجەیی

 

ئەم خانمە فەرەنسییە Claudine Spire کە تەمەنی ٧٨وێنەیەکی رەشو و سپی کۆنی بەدەستەوەیە کە چەند منداڵێکن و ئەو ئاماژە بە یەکێکیان دەکات، کەوا خۆیەتی.. ئەم وێنەیەی پێش ماوەیەک لە ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بەدەست هێناوە.

ناوبراو هەتا ئێستا بەدوای بنەچەی خۆیدا دەگەڕێ و دەیەوێ بزانێ باوک و دایکی کێ بوون!. ناوبراو دەڵێ هەر لە منداڵییەوە زانیومە کەوا من لەوانەی دەوروبەرم ناچم سەر بەوان نیم!. ئەم خانمە وەک منداڵێکی سەردەمی جەنگ خەڵکی ئەو بەشەی ئەڵمانیایە کە لەلایەن فەرەنساوە داگیر کرا بوو!.. چارەنووسە تراژیدیاییەکەی وابەستەی ئەو دۆخەیە و لە دایکێکی ئەڵمان و باوکێکی سەربازی فەرەنسایی لەدایک بووە.

سپیرا دەڵێ: نزیکەی ١٥٠٠ منداڵی وەک من لە نێوان ١٩٤٦-١٩٥١ لەلایەن بەرپرسانی فەرەنساییەوە بە نایاسایی براون و دراونەتە خێزانی فەرەنسایی بەخێویان بکەن. فەرەنسییەکان ئەودەم بە وردی سەردانی نەخۆشخانەی منداڵ بوونیان دەکرد و گوشارێکی زۆریان لە دایکان دەکرد منداڵەکانیان لێ بسەنن و بییانبەن بۆ خۆیان .. مێژوونووس Yves Denéchére زانکۆی Anger دەڵێ: ئامانجەکە زیاکردنی ژمارەی دانیشتوان بووە.

ئەودەم هەموو ئەو ئافرەتە فەرەنسییانەی زگیان بە پیاوێکی فەرەنسایی ئاوس دەبوو، پێویست بوو لەسەریان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەتی بکەن و خۆیان ناونووس بکەن..

ئیدی فەرەنسییەکان هەر لەسەر جێگاوە کاتێ پێش ئەوەی منداڵیان بێت بەناوی ئەفسەرانی Recherche کە ناچاریان دەکردن منداڵەکانیان لێ بستێنن و لەیەکتر دایانبڕێنن، ئەمەش بە بیاوی ئەوەی ئەم زارۆکانە لە فەرەنسا چارەنووسێکی باشتریان دەبێت.

هەر بەوەشەوە نەدەوەستان، بەڵکوو بە ژنان فۆڕمێ دەدرا تا ئیمزای لەسەر بکەن، کەوا بیسەلمێنن بە خواستی خۆیان منداڵەکانیان دەدەن بە بەڕێوەبەرانی فەرەنسایی و خۆبەخشانە دەستبەرداریی هەموو مافەکانی دایکایەتی دەبن..

 

دایکی Spire کاتی خۆی بە ١٩ ساڵی دووگیان دەبێ و دایک و باوکی زۆر بەمە ناڕەحەت و تەنگی پێ هەڵدەچنن ئەو منداڵەی بوویەتی وەک “منداڵێکی لە کەسێکی دوژمن“ بیداتەوە بە فەرەنساییەکان.

کلاودینا سپیرا تەمەنی ساڵ و نیوێک بووە کاتێ دەدرێتە بە خانەی سەرپەرشیارانی منداڵانی فەرەنسایی لە Nordrach ی ناوچەی Schwarzwald ی سەر Lebensboreb Heim بە فەرەنساییەکان.

کاتی نازییەکان لەم شوێنە پشتیوانی لە رەگەزی ئاریی دەکرا. فەرەنسییەکانیش بۆ رەچاوکردنی بەخێوکردنی منداڵێک بە هەمان شێوە رەفتاریان دەکرد و بە وتەی  Denéchére: فەرەنساییەکان بەر لە هەرشتێک منداڵی سپی پێست و سوورفل و تەندروست باشیان هەڵدەبژارد و دەیانبرد بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

زۆربەی سەربازانی سوپای فەرەنسا، خەڵکی رەشپێستی باکوور و ئەفەریقای رەش بوون.لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە منداڵان خواستەکانیان ئەوانیان بەدی نەدەهێنان، ئیتر یان دەدرانەوە بە دایک و باوکیان یاخود بە خانەی سەرپەرشتی منداڵانی ئەڵمانی.

کلاودینا دەڵێ: منیش لە لیستی ئەو منداڵانەبووم کە پێشنیاز نەکرا بووم، خێزانێک هەڵمبگرێتەوە و بەخێوم بکات. باوکی ناوبراو خەڵکی مەغریب بووە، لێ دواجار چانسی هەبوو خێزانێکی زۆر خۆشەویست و باشی بە تووشەوە بووە. کلاودینا لە تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە کەوتۆتە سۆراخی بنەچەی خۆی!. دەڵێ: هەر دەمزانی هەڵگیراومەتەوە بەڵام لە بارودۆخەکە نەدەگەیشتم.هەتا شتی زیاتری لەم بارەیەوە زانیوە،پتر شۆک ی دایگرتووە. دەڵێ : ئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا ئەو کات کردوویەتی چەند قێزەونە، بەو ئەندازەیەش قێزەونە بۆ ئەڵمان کە رێگەیان بە کاری وا داوە.

کلاودینا هەوڵ و سۆراخی زۆری کرد تا دایکی دۆزییەوە. یەکەم دیداریان لەبەردەم نەخۆشخانەیەک بووە لە Offenburg دەڵێ: زۆر نامۆ و سەیر بوو، ئەو بەناوی Margrete بانگی دەکردم، ناوی راستینەکەی خۆم. کە گۆڕیویانە بە Claudine . مێژوونووسەکە دەڵێ: راستییەکەی ئەم کارانە لە ئاکامی نەبوونی دەسەڵاتێکی یاساییدا ئەنجام دراون. ئەڵمانیا داگیر و دابەشکراو بووە.

وا پێدەچێ رووداوەکان بەسەر چوو بن، بابەتەکە لای رای گشتی بە تەواوی نەناسراوە و نایزانن.ساڵی ٢٠٢٢ گۆرانکارییەک بوو فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر نیشان درا. ، خانمە نووسەر Anke Feuchter ۆمانێکی هەست بزوێنی لەسەر نووسی کە چیرۆکی یەکێ لەو دایکانە دەگێڕێتەوە. ئیدی لەو کاتەوە زۆر منداڵی تری وەک کلاودینا وێڵن بە دوای بنەچەی ئەڵمانی خۆیان دا..

ئەوەی ناجۆرە بەڕێوەبەرایەتییەکانی فەرەنسا دەیانویست هەموو بەڵگەکانی لەمەڕ بردنی مناڵانی ئەڵمان بۆ فەرەنس تەمومژاوی بکەن.. بەڵام ئەمەش لەناوەوە بووە مایەی بەرزبوونەوەی دەنگی نارەزایی و رەخنە. لێ هەنووکە بۆ مێژوونووسان و ئەوانە گرفتاری ئەم حاڵەتەن دەیانەوێ تیشکێ بخەنە سەر لاپەڕە تاریکەکانی پەیوەندی فەرەنسا و ئەڵمانیا بەردەستن.

ئا بەم شێوەیە کلاودینا سپیرا ئەو وێنەیەی بەدەستییەوەیەتی لەتەک منداڵانی تردا دەستکەوت .

ناوبراو تا ئێستاش وێڵە بە دوایی وێنەی تایبەتی خۆی دا..

سەرچاوە : رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگل

___

بێکاری قەیرانێک لە کۆمەڵگادا

nusar1

کوردستان دەوڵەت نوێیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

nusar1

کاریگەری وشە لەسەر دەروون

nusar1
KDC

FREE
VIEW