نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە جیا لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج کۆبووەوە، هەروەها پێشنیاری بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کرد ،کە سەردانی هەولێر بکات.
مستەر کورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، چاوی بە مانی حوسێنی ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کەوت. لەکۆبوونەیەکدا بە وردی باسیان لە رۆڵ و پێگەی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج و بەرنامە و تێکۆشانی کۆنفیدراسیۆن کرد، لەو پەیوەندییەدا لەسەر کۆمەڵێک چالاکی ناو پەرلەمانی نەرویج، وەکوو سازدانی یادی نەورۆز، یادی قوربانییانی هەڵەبجە، ساڵیادی کۆماری کوردستان، چالاککردنی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی نەرویج- کوردستان، پێکهێنانی کۆڕ و سیمینار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئۆسلۆ-هەولێر بە چڕوپڕی قسەیان لەبارەوەکرا.
لە دانیشتنێکی دیکەدا، رەحیم رەشیدی، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن، لەگەڵ مەسعود قەرەخانی سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج کۆ بووەوە. هەر دوو لا باسیان لە کاریگەرییەکانی شەڕی ڕوسیا لەگەڵ ئۆکراینا و هاتنەسەرکاری ترەمپ و دوورە دیمەنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە جیهان بە گشتیی و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی کرد.
لە درێژەی دیدارەکەدا، باس لە رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆر کرا، هەروەها لەسەر پێویستی چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێداگری لەسەر کرایەوە.
هەر دوو لا هاوڕا بوون، کە ئێران بە دڕێژەدانی سیاسەتی ئاژاوەگێڕی و پەرەپێدان بە تیرۆریزم پتر لە ئاستی جیهانیدا پەراوێز دەخرێ.
مستەر کورد، پێشنیاری بۆ سەرۆکی پەرلەمانی نەروبج کرد، کە بایەخ بە ڕۆڵ و پێگەی ڕەوەندی کوردستانی بدات و هاوکات سەردانی شاری هەولێر بکات و بە چاوی خۆی کرانەوە و پێشکەوتنی کوردستان لە هەموو بارێکەوە ببینێ.