KDC

کۆچبەرێکی عێراقی لەسەر سنووری ئەم وڵاتە دەکوژرێت

لیژنەی سنووری بیلاڕووسیا، گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی عێراقی کردەوە، کە لە بارودۆخێكی نادیاردا و لەسەر سنوورەكانی بیلاڕووسیا و لیتوانیا گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسی فەرمیی بیلتای بیلاڕووسی، لە زاری دەستەڵاتدارانی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردەوە، کە پاسەوانانی سنووری بیلاڕووسیا، کۆچبەرێکیان لە نزیك گوندی بینیاكونی سنووری لە حاڵەتێكی مەترسیداردا دۆزییەوە، کە پاسەوانەکانیان هەوڵیانداوە فریاكەوتنی سەرەتایی بۆ بكەن، بەڵام دەستبەجێ‌ گیانی لە دەستداوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، هەواڵەكە بە ئەلكساندەر لۆكاشنكۆ سەرۆكی وڵات راگەیەندراوە، میدیاكانی بیلاڕووسیاش رووداوەكەیان بە كوشتنێكی تۆقێنەری کۆچبەرە عێراقییەکە لە لیتوانیا گەڕاوەتەوە وێناكردووە، سەرۆكی وڵاتەكەش فەرمانی كردووە، لێكۆڵینەوەی بە پەلە لەسەر رووداوەكە دەست پێبكەن و، گوێ لە شایەتحاڵەكانی دانیشتوانی خۆجێی بگرن كە یەكەم لایەن بوون، چونکە باسیان لەوەكردبوو کۆچبەرە عێراقییەكە دووچاری لێدان بووەتەوە.

___

یەکێتی ئەورووپا: ئێمە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک کارتی فشار بۆ مەبەستی سیاسی ڕەتدەکەینەوە

KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە یادی  ئەنفالی بادیناندا

Karzan

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC