KDC

لەم وڵاتە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆککۆمار پێشوازی لێ دەکرێت

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆککۆماری ئێران دەکات و، دواتریش لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، کە ئەمڕۆ کاژمێر ٥ی ئێوارە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت و، لە لایەن سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بە فەرمیی بانگھێشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کراوە تا بەشداری لەو مەراسیمە بکات، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و چوار وەزیر بەشدار دەبن.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە بڕیارە سبەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری نوێی ئێران کۆبێتەوه‌ و، دواتر لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دیداری ببێت و، لەوکۆبوونەوە و دیدارانەشدا، باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان ھەردوولا دەکرێت و، چەندین پرسی دیکەش  گفتوگۆی لەباره‌وه‌ دەکرێت، لەوانە باردۆخی ناوچەکە و سیاسیی و بازرگانی.

ئاکرەیی باسی لەوەشکردووە، کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وەکو سەرۆککۆمارێک پێشوازی لێ دەکرێت و دوو رۆژ لە ئێران دەمینێتەوە و، دواتر دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان.

___

ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەیەک پێشکەشی پارێزگاری شاری ڤۆلفسبورگ دەکەن

Harmn

ناوەندی بێرمینگهام بەشداری کردنەوەی ماڵێکی کوردیان کرد

Harmn

کۆمەڵەو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی دەرەوەی کوردستان بانگەوازی پاڵپشتی مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

Harmn