KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری ”رۆژی نزای نیشتمانی” کرد

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری ڕۆژی نزای نیشتمانی کرد، کە لە هەولێر بەڕێوەچوو.

رێکەوتی 22 تاکوو 25ی مانگی 4ی 2025، ڕێوڕەسمی (رۆژی نزای نیشتمانی)، لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) لە هەولێر بەڕێوەچوو، کە نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیش بەفەرمی بەشداریکرد.

پتر لە 800 کەس، لە نێویاندا سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و سەرکردەکانی کوردستان، عێراق و جیهان، کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران، لێکۆڵەران، نوێنەرانی ئایینی، دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکان لە سەرتاسەری جیهانەوە لەو رێوڕەسمەدا بەشداربوون و بە وتار و لێدوان رۆڵی هەرێمی کوردستانیان بۆ پارێزگاریکردن لە مافی پێکهاتەکان بەرز نرخاند.


مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە فەرمیی بەشداری لەو کۆنگرەدا کرد و لە پەراوێزی کۆنگرەکەشدا لەگەڵ دەیان کەسایەتی و شاندی وڵاتان دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

رەحیم رەشیدی، لە دیدار و کۆبوونەوەکانیدا  لەسەر کارو پڕۆژەکانی کۆنفیدراسیۆن قسە بۆ کەسایەتی و شاندی وڵاتان کرد.

کورتەیەک لەسەر دیرۆکی رۆژی نزای نیشتمانی:

(رۆژی نزای نیشتمانی) بۆنەیەکی ساڵانەیە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەدەچێ، کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە یەکەم پێنجشەممەی مانگی 2دا دێتە ئاراوە، بەڵام لە وڵاتان بە پێی کاتی دیاریکراوی خۆیان ساز دەکرێت. ئەم بۆنەیە سەرکردە سیاسییەکان، دیپلۆماتکاران و کەسایەتییە ئایینیەکان لە جیهان کۆ دەکاتەوە.

رێوڕەسمی نزای نیشتمانی لە ساڵی 1953، وەکوو نەریتێک لە لایەن ئەندامانی کۆنگرێس میوانداری دەکرێ، کە رێکخراوی مەسیحی هاوبەندی (The Fellowship Foundation) رێکیدەخات. سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی نەریتی ئامادەی بۆنەکە دەبێ و وتار پێشکەش دەکات.

ساڵی 2020، لە لایەن کۆنگرێسەوە ناوی بۆنەکە گۆڕدرا بۆ “کۆبوونەوەی نوێژی نیشتمانی”.

___

هەولێر : نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی ناساندنی دوو پەرتوکی لاوک سەلاح دەبێت

nusar1

لە پێناو تەندرووستییەکی باش و لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە ئەم کارانە بکەن

KDC

هەورامان علی تۆفیق .. خاوەن ئەزموون و دیدگەی جیاواز بۆ ڕاگەیاندن

nusar1
KDC

FREE
VIEW