نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری رێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی هۆڵەندای لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.
ئێوارەی یەکشەممە رێکەوتی 27ی مانگی 4 2025، مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداری ڕێوڕەسمی کونسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندار لە شاری هەولێر کرد، کە بە بۆنەی ڕۆژی لە دایک بوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕێک خرابوو.
رەحیم رەشیدی، بە نوێنەرایەتیی کۆنفیدراسیۆن پیرۆزبایی لە ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و تیمی کونسوڵخانە کرد و هيوای سەرکەوتنی لەپێناو زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و هۆڵەندای بۆ خواستن.
هەروەها نوێنەری کۆنفیدراسیۆن، لە پەراوێزی رێوڕەسمەکەدا لەگەڵ دیپلۆماتکاران، سەرکونسوڵ، بەرپرسانی حیزبی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتییەکانی بەشداری ئەو رێوڕەسمە، سەبارەت بە پرس و بابەتەکانی گرێدراو بە رەوەندی کوردستانی و یەکڕیزی کوردستانی و کەشوهەوای سیاسی و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە بیروڕای گۆڕییەوە.
سەرکونسوڵەکانی فەرەنسا، قەتەر، یۆنان و هیندستان لەو دیپلۆماتانە بوون، کە نوێنەری کۆنفیدراسیۆن توانی چاوی پێیان بکەوێ و بیروڕایان سەبارەت بە بابەتەکانی ئاماژەپێکراو لەگەڵیان ئاڵوگۆڕ بکات.