KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری ڕێوڕەسمێکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.

رۆژی دووشەممە، 28ی 4ی 2025، مستەر کورد، لەسەر داخوازی رێکخراوی ”سپێرت ئۆف ئەمریکا” بەشداری رێوڕەسمی راگەیاندنی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە هەولێری پایتەخت کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ”سپێرت ئۆف ئەمریکا”، کۆنفرانسی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی پێشمەرگەی بە ئامانجی دیجتاڵکردنی کاروبارەکان و پەیوەندیی راستەوخۆی یەکە سەربازییەکان لە حاڵەتە نەخوازراوەکان و کاتی جەنگ و ئاشتی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە کاریان کردبوو، کە ئاکامی ئەو پڕۆژە هاوبەشە مەشق و راهێنانی پزیشکی پێشکەوتوو بوو و تیایدا 125 ئەفسەر و پێشمەرگەی یەکە سەربازییەکان لەسەر ئاستی لیواکان و فیرقەکانی پیادەی هێزی پێشمەرگە بەشدارییان تێدا کردبوو.

 

رەحیم رەشیدی، لە پەراوێزی ئەو رێوڕەسمەکەدا، چاوی کەوت بە هەر یەکە لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک، ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی، و تیمێکی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان، زاک بازی بەڕێوەبەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوەندی ئاسیا لە رێکخراوی سپێرت ئۆف ئەمریکا و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگە.

لەو دیدارانەدا، وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی هەمەلایەنەی کۆنفیدراسیۆن بۆ هێزی پێشمەرگە، هاوکات باس لە بەرنامەو پڕۆژەکانی کۆنفیدراسیۆن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی کرا.

لە کۆتاییدا، خەڵات و دیاری ڕێزلێنان پێشکەش بە بەشداربووانی ئەو کۆنفرانسە کرا، بە نمایشکردنی کورتە ڤیدیۆی پڕۆژەی ئامادەیی پزیشکی هێزی پێشمەرگە کۆتایی بە کۆنفرانسەکە هات.

___

ناوەندی بازل مامۆستا شێرزاد حەسەن بەسەردەکاتەوە

nusar1

گەنجێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا گیان لە دەست دەدا

KDC

هەنگاریا بڕێکی زۆر پارەی پەرلەمانتارێکی ئۆکرانی دەدۆزێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW