KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن بانگهێشتی ئەندامانی دەکات

 

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی زمانی کوردی، وێبنارێک لە ڕێگای پڕۆگرامی ZOOM بۆ دوو کەسایەتی سازدەکەن و داواش لە ئەندامانی کۆنفیدراسیۆن و فیدراسیۆنەکان و ناوەندەکان دەکەن بەشداربن.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی٥ی٢٠٢٥، ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێبنارێک بۆ بەڕێزان مامۆستا خەليل شەريف ،لە فيدراسيۆنى نێودەوڵەتى زمانى كوردى، مەم دۆگالا سەرۆكى فيدراسيونى نێودەوڵەتى زمانى كوردی، سازدەکەن.

بابەتەکانی وێبنارەکە:

– کۆنفیدراسيۆنى ڕەوەندى كوردستانى توانيويەتی ببيێته بزاوتێك بۆ فێربوونى خوێندن و نووسينى زمانى كوردى به هەر دوو شێوەزارى كرمانجى سەروو و خواروو بۆ مناڵانى كورد له دياسپۆرا؟

– ڕەوشى زمانى كوردى به هەر دوو ڕێنووسى ئارامى و لاتينى بۆته كێشەی هەنووكەيی له كۆنتێكستى مۆبيليزاسيۆنى دياسپۆرا لەسەر ئاستى سۆشيالميديا؟

مەم دۆگالا، سەرۆكى فيدراسيۆنى نێودەوڵەتى زمانى كوردى.
⁃ كۆنفیدراسيۆنى ڕەوەندى كوردستانى، پڕۆژەیەكى بۆ فێربوونى خوێندن و نووسينى زمانى كوردى له تاراوگه هەیە.

⁃ له تێگەوئاوەزى خێزانى كوردی تاراوگەنشین، تێڕامان و هەڵوەستەکردنيان بۆ فێربوونى زمانى دايك هەیە.

لینکی بەشداری لە وێبنارەکە دوواتر بڵا ودەکرێتەوە.

___

ڕووسیا ئەمەریکا دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ نیازی داگیرکاری ئۆکرانیای نییە

KDC

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان

KDC

سیمینارێک لەسەر خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ساز دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW