KDC

ئاڵای کوردستان لە تارانی پایتەخت


سوورە مەرگەیی…


ئاڵا شکۆی نەتەوەیە و بەهای خەبات و قوربانیدانی هەر نەتەوەیەکە، نکولی کردنی هەر چوار داگیرکارەکەی کوردستان لە بوونی ئەو شکۆ نەتەوەیی و بەهای قوربانیدانەی کورد و، پێداگرتنی گەورە پیاوانی کورد لەسەر بەرز راگرتنی، ببوونە کار و کارانەوە، ئەو کار و کاردانەوەیەش لەسەردەمی شای ئێران و بارزانی نەمر دەستی پێکرد، هەرچی شای ئێران بوو دەیویست لەگەڵ کەوتنی کۆماری کوردستان، ئاڵاکەش وەک شکۆی نەتەوە و بەهای خەبات و قوربانیدان و شکستی کورد و سەرکەوتنی خۆی، ببێتە دەستکەوتێکی جەنگی، بەڵام بارزانی نەمر بە پاراستنی ئاڵاکە نەیهێشت شای ئێران بەو حەز و ئارەزووەی بگات.
ئەمڕۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرامبەر بە ئاڵای کوردستان هەمان حەز و خولیای شای ئێرانیان هەیە و، میراتگری ئەون، نێچیرڤان بارزانیش وەک نەوەی بارزانی نەمر، لە رووی هەڵوێستی سیاسی و کوردپەروەری میراتگری ئەوە، ئەوەتا دەبینین نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم بە شکۆی نەتەوەیی و بەهای خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، لە تارانی پایتەخت پێشوازی لێدەکرێ.

___

بەشی شەشەم لە کتێبی بۆرییە ئاوەکانی حوکمڕانی پرۆکیورمێنت لە کەرتی گشتی بۆ گەشەپێدانی خۆڕاگر و پێشکەوتن

KDC

لاهوور جەنگی بە هەمان سیناریۆی نیکۆلا فۆکییە، یان…

KDC

گەنجان لە نێوان خۆشەویستی و کار دا…

KDC
KDC

FREE
VIEW