KDC

‎بەلجیکا: بە ئامادەبوونی ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی دەستەی نوێی ناوەندی لیوڤن هەڵبژێردران

 

‎بە ئامادەبوونی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاوی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لیوڤن نوێ کرایەوە و دەستەیەکی بەڕێوەبەریی نوێیان بۆ ناوەندەکەیان هەڵبژارد

.
‎ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ ی ٦ی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی هەرمن ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات بەڕێزان ڕێبەر سندی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەلجیکا، سەمەد گولی نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ د ک ، سلێمان بەرواری و ئومێد گولی و سەیران زاوێتەیی وەک میوان بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانییانی دانیشتووی شاری لیوڤن ئامادەی هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی ناوەندی لیوڤن بوون، کە لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری و کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لیوڤن-ی وڵاتی بەلجیکا هەڵبژێدران.
‎سەرەتای کۆبوونەوەکە، بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن و لیژنەی ئامادەکار لە لایەن ناسک نەسیری پيشکەش کرا،

هەروەها هەرمن ئەحمەد بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ دا، کە داوای کرد لە ژێر چەتری یاسا و ڕێساکانی کۆنفیدراسیۆن کار بکەن، هاوکات جەختیشی لەسەر تەباییی نێوان رێکخراوە کوردییەکانی وڵاتی بەلجکا کردەوە، کە بە نەفەسێکی نەتەوەییانە و بەرپرسانە کار بکەن و وێنەیەکی جوانی رەوەندی کوردستانیی پیشانی کۆمەڵگەی بەلجیکا بدەن.


‎دواتر رۆنی مەزڵوم، بە شێوازی داتابەیس باسی لە دامەزراندنی ناوەندەکە کرد و هەروەها باسی لەوەش کرد، کە ئەرک و ئامانجی رێکخراوەکە لە چوارچێوەی دەستووری کۆفیدراسیۆن ڕێکیانخستووە بەو ئامانجەش کار بۆ چالاکییەکان دەکەن.

‎دوای پشوویەک، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری و رێکخستنەکانی ناوەندی لیوڤن کرایەوە و ئەم بەڕێزانە هەڵبژێردران، کە پێکهاتوون لە:

‎١- ناسک نەسیری، بەرپرسی ناوەند
‎٢- عەبدولرەزاق، جێگیری بەرپرس
‎٣- کەژاڵ زارعی، سکرتێر
‎٤-رۆنی مەزڵوم، دارایی
‎٥- سەیران زاوێتەیی، ئافرەتان

‎٦-هەر یەکە لە ئاراس ڕەسائی و نیهاد جەواهیری وەک یەدەک هەڵبژێردران.
‎جێی ئاماژەیە، تێکڕای ئامادەبووان پیرۆزباییەکی گەرمیان ئاڕاستەی بەرپرس و جێگر و ئەندامانی نوێی دەستەی ناوەندەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، پاشان دەستەی نوێی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لیوڤن، ئاماژەیان بەوە کرد، کە خۆیان لە حزبایەتی بە دوور دەگرن و تەنیا کوردستانییانە و نەتەوەییانە خزمەت بە کوردستان و کوردستانییانی وڵاتی بەلجیکا دەکەن .

___

سزادانی قاچاخچیەک

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی دیموکرات دەکات 

KDC

بە هۆی کڕینی دەنگەوە، خانمە کاندیدێکی عێراق دوور دەخرێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW