KDC

نوێنەری كۆنفیدراسیۆن سەردانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپای کرد

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپای کرد و کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند ئەندامێکی ئەو پەرلەمانە سازدا.

مستەر كورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، لە شاری برۆكسلی پایتەختی وڵاتی بەلجیكا، سەردانی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپای كرد.

رەحیم رەشیدی، لە نزیكەوە لەگەڵ هەر یەکە لە، بێرت-یان ڕویسێن، جۆرجیانا تیۆدۆریسکو، جارۆ سلاڤ بزۆچ و سەبەستیان ستۆتەلەر، كۆبووەوە.

نوێنەری كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا دواین بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرئەنجامەكانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و كاریگەریی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ناوەکییەكانی ئێران و لێكەوتەكانی ئەو كردارە لەسەر كۆی ناوچەكە باسکرد، هاوکات هەلومەرجی هەمەلایەنەی ڕۆژهەڵات و پرۆسەی ئاشتی لە باكوور، دۆخی ڕۆژئاوا و ڕەوتی ئاڵوگۆڕەكانی سوریا، هەروەها پێگەی سیاسی، دیبلۆماسی، ئابووری و سەربازیی هەولێر بە وردی تاوتوێ كران.

وێڕای ئەو دیدارانە، نوێنەری كۆنفیدراسیۆن، لە چەند كۆبوونەوەدا سەبارەت بە داهاتووی ئێران و پرسی گۆڕینی ڕژێمی تاران بەشداری كرد و تێبینی و سەرنجەكانی كۆنفیدراسیۆنی خستەڕوو.

هاوكات بەرپرسی ئۆفیسی پەوەندییەكان، چەند پێشنیار و پرۆژەی بۆ چالاكیی هاوبەش لە ئاست بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و یەكێتیی ئەوروپا پێشكەش كرد، كە بە گەرمی پێشوازیی لێكرا و بڕیاردرا هەنگاوی كردەیی بۆ ئەو بابەتانە بهاوێژرێ.

شیاوی باسە، بەشێك لەو ئەندامانەی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا، كە لەگەڵ نوێنەری كۆنفیدراسیۆن دیدار و چاوپێكەوتنیان هەبووە، لە ڕێگای تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكسەوە كۆبوونەوەكانیان بە بایەخدار و پڕ بەرهەم وەسف كردووە.

___

ڕۆژی بیرەوەری لە ئەمەریکا

nusar1

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

nusar1

بەفرێکی زۆر لە بەشێکی سوید باریوە و کەشناسیش هۆشداری دەدات

nusar1