KDC

یاداشتی لێکتێگەیشتنی کۆنفیدراسیۆن و وەزارەتی پەروەردە کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە

بەرمەبنای یاداشتی لێکتێگەیشتنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کە لە مانگەکانی ڕابردوو بۆ مەبەستی بەرەو پێشبردنی خوێندنی زمانی کوردی لە دەرەوەی وڵات واژۆ کرا.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 1/7/2025، لە بینای وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کوردیناتۆری ڕەوەندی کوردستانی بەڕێز (خەلیل شەریف) لەگەڵ بەڕێز (ئالان حمە سەعید) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا سامان سیوەیلی بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی پەروەردە) و تیمی ئایتی و تەکنەلۆژیای وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە سەبارەت بە چۆنییەتی تۆمارکردنی قوتابخانە کوردییەکانی دەرەوەی وڵات لە سیستەمی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردە بوو. وەکوو هەنگاوی یەکەمی کردەیی بۆ کۆکردنەوە و خزمەتکردنی قوتابخانە کوردییەکانی دیاسپۆرا. ئاماژە بەوەش کرا، کە ئەمە بەرمەبنای دانیشتنێکی هەفتەی پێشووە، کە بەڕێز قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی ڕێزدار کاک شفا بارزانی و خەلیل شەریف لەگەڵ جەنابی وەزیری پەروەردە بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنایەتی جێبەجێ کردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی یاداشتە هاوبەشەکە ئەنجام درابوو.

___

دانیمارک: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتارێکی پارتی سۆسیالست دیمۆکراتی دانیمارک کۆبوونەوە

Harmn

بەلجیکا: کۆنفیدراسیۆن مەراسیمێکی بۆ یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ساز دا

Harmn

ئیتڵاعات دوو هاووڵاتی کورد دەداتە بەر گولە

KDC