KDC

شفا بارزانیی بەشداری مەراسیمی دۆستایەتیی زاخۆ و مۆرهێدی کرد

 

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری مەراسیمی واژۆکردنی دۆستایەتیی زاخۆ و مۆرهێدی ئەمریکای کرد.
ڕێکەوتی ٢ی٧ی٢٠٢٥، شفا بارزانی، بەشداری مەراسیمی دۆستایەتیی نێوان زاخۆ و مۆرهێدی ئەمریکای کرد، کە تێیدا بەشدار گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەگەڵ خاتوو شێللی کارلسۆن، پارێزگاری مینسۆتا واژۆیان کرد.
هەر لەو مەراسیمەدا، سیناتۆر رۆب کوپێک و سیناتۆری ئەنجوومەنی پیرانی ولایەتی مینسۆتا بەشدار بوو.

ئەو پەیماننامەی دۆستایەتییە، هەوڵ و هاوکاریکردنی هەر دوو لایەنە، کە بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندی و گەشەپێدانی هاوبەشی نێوان دوو شار و پەرەپێدانی چەند بووارێکی تایبەت دەبێت.

گوهدار شێخۆ، باسی لە رۆڵ و پشتگیری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانیی کرد، کە هەموو هاوکارییەکی بۆ ئەو دەستکەوتە کردووە، هەوڵیش دەدا زاخۆ لە هەموو بووارێکدا گەشە بکات.

جێی باسە، شاری مۆرهێد، ئەمڕۆ زیاتر لە 8%ی دانیشتووانی کوردن. زۆرێک لە کوردەکان نەوەیەک یان زیاتر لە مۆرهێد ژیاون و دراوسێ و هاوکار و خاوەن کار و دۆستی ئەمریکییەکانن.

___

پرسەو سەرەخۆشی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

nusar1

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە دەستی پاسداران دەکوژرێت

KDC

ئەڵمانیا: یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی بەڕێوەچوو

nusar1