KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن دیداری لەگەڵ دۆستێکی کورد سازدا

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە فەرەنسا دیداری لەگەڵ دۆستێکی دێرینی کورد سازدا، و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

مستەر کورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، چاوی بە دۆستی دیار و دێرینی كوردستان د. فرێدێریک تیسۆ، كونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە كوردستان كەوت.

لەو دیدارەدا، باسێكی هەمەلایەنە لەسەر ئاڵوگۆڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست، پێگە و داهاتووی كوردستان هاتە ئاراوە. هاوكات بە وردی رۆڵ و دەوری ڕەوەندی كوردستانی تاوتوێ كرا.

د. تیسۆ، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە كار و پرۆژەكانی كۆنفیدراسیۆن، هاوكات پشتیوانی قووڵی خۆی بۆ یەكڕیزی كوردستانییان دەربڕی و داوا و تكای ئەوە بوو، کە كوردستانییان لەم دۆخە ناسك و پڕ لە ئاڵوگۆڕەی ڕۆژهەڵاتی ناوەردڕاستدا پێویستە تەباییی خۆیان بپارێزن تاكوو بتوانن لە ڕەوتی ئاڵوگۆڕە خێراكاندا ماف و دەستەوتەكانی خۆیان مسۆگەر بكەن.

د. تیسۆ، بە هەستێكی تەژی لە وەفاداری باسی لەوە كرد، كە ئەم شوێنەی لێیدانیشتوین و لێی دەژیم، چەند خولەك لە گۆڕستانی پیرلاشێز دوورە، كە گۆڕی ڕێبەری مەزن. د. قاسملوو لەوێیە و ئەو تۆوی خۆشەویستی كوردستان و خەڵكەكەی لە ناخی ئێمەدا چاند.

ناوبراو خۆشحاڵی خۆشی بۆ یەكڕیزی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەربڕی و وتی، ئاواتم بوو ئەو تەباییە ببینم…
لە لایەكی دیكەوە د. تیسۆ، هیواخواز بوو سەرۆك بارزانی وەكوو رێبەرێكی نەتەوەیی بۆ یەكڕیزی كوردستانی تێبۆشێ و لەم قوناغەدا ڕۆڵی كارای خۆی بۆ پێشخستن و سەرخستنی دۆزی كورد لە ناوچەكەدا بگێڕێ.

رەحیم رەشیدی، سوپاسی دڵسۆزی و پشتیوانی بەردەوام و شوێندانەری د. تیسۆی كرد، هاوكات لەسەر چەند چالاكی بۆ پتەوتركردنی دۆستایەتیی كوردستان-فەرەنسا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.

لە پاڵ ئەمانەدا د. تیسۆ، دوایین پەرتووكی خۆی بە ناوی ”مرۆڤێك بە پێوە”، كە بەسەرهات و سەربردەی خۆیەتی بۆ خزمەت بە مڕۆڤایەتی بە گشتی و خەڵكی كوردستان بە تایبەتی وەكوو دیاری دایە مستەر كورد.

جێی باسە، پەڕتووكەكە پێشكەش كراوە بە شەهیدانی نەمر د. قاسموو د. شەرەفكەندی.

___

هۆکاری نەناردنی هێزی ئەمەریکی بۆ ئۆکرانیا

Harmn

گووگل دیالێکتی بەشی کرمانجی خواروو(سۆرانی)بۆ بەشی وەڕگێران خستە بواری کارکردن

Harmn

تەرمی ئەو گەنجە هەولێرییە دەگەڕێنرێتەوە کوردستان کە لە تاڤگەی ڕاینفال لە سویسرا خنکا بوو

Karzan