KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری درووزەکان کۆبووەوە

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری درووزەکان کۆبوویەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە کورد و درووز و سوریای باسکرد.

مستەر کورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە ئامانجی تاوتوێکردنی دوایین ڕەوشی سوریا بە گشتی، پێگەی پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی، لە نزیکەوە چاوی  بە خەلدوون ئەل هەجەری کوڕی شێخ حیکمەت هەجەری، رێبەری رووحی درووزەکان کەوت .

رەحیم ڕەشیدی، هیوای خواست پاش نەمانی دیکتاتۆری ئەسەد، گەلانی سوریا بتوانن پشوویەکیان وەبەربێتەوە، لەم پەیوەندییەدا باسی لەوە کرد، پێویستە جیهانی ئازاد گوشار بخاتەسەر دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا تاکوو ڕەچاوی ماف و ئازادییەکانی گەلانی سوریا بە گشتی و کورد بە تایبەتی بکەن.

ڕەشیدی بە بیری هێنایەوە، کە کوردەکان لە شەڕی داعشدا رۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان گێڕا و پێکهاتەکانیان پاراست و هەنووکەش گرنگە پێکەوە لەپێناو سوریایەکی دیموکرات و کراوە، کە ڕەچاوی فرە رەنگی و فرە دەنگی بکات، پێكەوە تێبکۆشن.

هەر لەم بەستێنەدا، باس لە سیاسەت و رۆڵی خراپی ئێران لە ماوەی رابروودا لە سوریا کرا و بە پێویست زانرا ، کە رێگریی تەواو لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بکرێ.

لای خۆیەوە، خەلدوون ئەل هەجەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی درووزەکانی سوریا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە، هاوكات لەسەر دوایین ئاڵوگۆرەکانی سوریا و دوورە دیمەنی پێگەی پێکهاتەکان و پەیوەندییەکانی کورد و درووز لە سوریای نوێدا، دید و رووانگەکانی خۆی خستە روو.

دوو لایەن هاوڕابوون، کە پێویستە دیدار و کۆڕ و کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێ، هەروەها پێکەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ دەستەبەربوونی مافی پێکهاتەکانی سوریا و چارەسەری کێشە و گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگای ئاشتییەوە هاوکارییەکانیان چڕ بکەنەوە.

___

نەمسا: ئەندامانی دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سالسبۆرگ هەڵبژێردران

nusar1

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان: زیاتر لە 3هەزار هاوڵاتی ئۆکرانیا لەبەر نەبونی پێداویستی چارەسەرکردنی پزیشکی گیانیان لە دەستداوە

nusar1

پۆڵەندا مانگانە 250 یۆرۆ دەداتە هەر پەنابەرێکی ئۆکرانی 

KDC