KDC

ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی بەلجیکا پیرۆزبێت

 

ڕۆژی دووشەممە  ڕێکەوتی ٢١ی٧ی٢٠٢٥  ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی شانشینی بەلجیکایە، بە ناوی سەرجەم ڕێکخراوەکانی ئەندام لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هاووڵاتییانی بەلجیکی و سەرجەم ڕەوەندی کوردی  لە وڵاتی بەلجیکا دەکەین.

خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین لەم ڕۆژە پیرۆز و گرنگەدا هاوشانی هاووڵاتییانی بەلجیکی ئاهەنگی نیشتمانیی بگێڕین و بە یەکەوە شانبەشانی هاووڵاتییە ڕەسەنەکانی وڵاتی بەلجیکا ئەم ڕۆژە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین، هاوکات بیرخستنەوەیەکی گرنگە، کە ساڵانە ئەم یادە پیرۆز بکرێت.

ئەم ڕۆژە بۆ ئێمەی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی بەلجیکا، هەنگاوێکە بۆ پەیوەندیی کردن و تێکەڵبوون بە کولتوور، زمان و مێژووی یەکتر بۆ درووستکردنی کۆمەڵگەیەک، کە بەرپرسیاریەتی  بەرامبەر وڵاتی خانەخوێ هەڵبگرێت

بژی بەلجیکا وڵاتی پێکەوە ژیان

پیرۆزبێت ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی شانشینی بەلجیکا 🇧🇪

___

لە چاوەڕوانی شەپۆلێکی گەرما لە ئەڵمانیا

KDC

ئەمەریکا چەند سزایەکی دیکە بەسەر بیلاڕووسدا دەسەپێنێت

KDC

کاریگەری وشە و وێنە لە ژیاندا

nusar1